22/4/2021 02:51 PM

لەکاتی داهێنانی قژدا لەبەرچاوی بگرە با تووشی زیان نەبیت


داهێنانی قژ مێژویەکەی زۆر کۆنی هەیە و تەنانەت دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای مرۆڤایەتی. خانمان و پیاوان لە بەرد، شاخ و بڕۆنز و چەندین شتی دیکە شانەیان ساز کردووە و قژیان پێ داهێناوە. جگە لەمانە هەر لە کۆنەوە سود لە ڕۆنی سەگی ئاویی وەرگیراوە بۆ نەرم و لەخت کردنی قژ، لە هەندێک ناوچەی دیکە قوڕیان بۆ ئەم مەبەستە بەکار هێناوە. بەڵام لە سەردەمی نوێدا و لەگەڵ پێشکەوتنە زانستییەکان، داهێنانی قژیش شێواز و ستانداردی بۆ دیاری کراوە. ماڵپەڕی Brightside لە بابەتێکدا باسی لە چەندین هەڵە کردووە کە نابێ لەکاتی داهێنانی قژدا ئەنجامی بدەیت، ئەگینا تاڵە مووەکانت توشی زیان دەبێت:



1. زۆر لە شانەکە مەکە و تاڵە مووەکان مەشکێنە
بۆ داهێنانی قژ نابێت لە سەری سەرەوە دەست پێبکەیت، سەرەتا لە خوارەوەی تاڵەکان دەست پێ بکە و دواتر کەم کەم وەرە سەرەوە، ئەگینا ئەگەر زۆری لێبکەیت، تاڵە مووەکانت دەشکێت.

2. بڕێکی کەم لە قژت بخە بەردەمی شانەکە
 کاتێک قژ ئاڵۆز دەبێت و تێک دەهاڵێت، داهێنانی زەحمەتر دەبێت و ئەزانیت دەبێ زیاتری زۆری لێبکەیت، بەڵام ئەمکارە هەم شکانی تاڵە مووەکانی لێدەکەوێتەوە و هەمیش بەشێک مووەکان هەڵدەکەنێت و هۆکارە بۆ تەنکبوونی قژ.

3. شانەیەکی گونجاو هەڵبژێرە
جۆرە جیاوازەکانی قژ، شانەی جیاوازیشی پێویستە، شانە دان گەورە سودی بۆ قژی نەرم نابێت و شانەی دان وردیش قژی لوولی پێ دانایەت و ناچار دەبیت زەختی لێبکەیت و زیان بە مووەکان بگەیێنیت.

4. واز لە شانەکردنی بەردەوام بهێنە
ئەگەرچی شانەکردن، قژ جوان و ڕازاوە دەکات و کاریگەری هەیە لەسەر جوانی ڕوخساریش، بەڵام ئەگەر لەم کارەدا زیادەڕەوی بکەیت، تاڵە مووەکانت زیانیان بەردەکەوێت و بەرە بەرە سەرت تەنک دەبێتەوە.

5. لەپاش گەرماو قژت بە شانەیەکی دیکە شانە بکە
لە پاش گەرماو کردن، مووەکان زیاتر تێکدەهاڵێن و بەکارهێنانی شانەی ئاسایی فشارێکی زیادە دەخاتە سەر ڕەگی تاڵە مووەکان، بۆ ڕێگریکردن لەم کارە، شانەیەک بەکاربهێنە کە دانەکانی لێک دورتر بن.

6. ئەگەر قژت لوولە بە وشکی دایمەهێنە
داهێنانی قژی لوول بە وشکی، نەتەنیا سوودی نابێت، بەڵکوو زیانی هەیە بۆ پێستی سەر و هەروەها تاڵە مووەکان. بۆ ئەم ماستە باشترە پێش لە شانە کردن، سود لە سیرەمە تایبەتییەکان وەربگریت.

7. پێش گەرماو کردن قژت شانە مەکە
لە پاش گەرماو کردن تاڵە مووەکان نەرمتر دەبنەوە و داهێنانیان هاسانتر دەبێت. کەوابوو پاش خۆشتن مووەکانت بە خاولی وشک بکەوە و ئینجا بە کەمترین فشار دایبهێنە.

8. لەکاتی گەرماو کردندا قژشت شانە مەکە
لەکاتی گەرماو کردندا، کونیلەکانی پێستی سەر دەکرێنەوە و لەگەڵ کەمترین فشار توانای راگرتنی تاڵە مووەکانی نامێنێت، کەوابوو باشترە واز لەم خووە بهێنیت.



سەرچاوە: Brightside 
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved