22/4/2021 02:56 PM

دە چارەسەری بەسود بۆ هەستیاری چاو لە وەرزی بەهار


هەستیاری چەندین جۆری هەیە و بە شێوازی جۆربەجۆر خۆی دەرئەخات، یەکێک لە شێوەکانی خورین و سوربوونەوەی چاوەکان و ئینجا ڕژانی فرمێسک و برژانەویە. لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و گوڵ کردنی دار و بڵاوبوونەوەی گەردە، ئەم حاڵتە زیاد دەکات و پێویستی بە خۆپارێزی زیاتر دەبێتەوە. ماڵپەڕی
healthline باسی لەچەند ڕێنماییەک کردووە کە زۆر بەسوودن بۆ  کۆنتڕۆڵکردنی هەستیاری چاو لە وەرزی بەهاردا:


1. ئاوی سارد گەرمی چاو کەم دەکاتەوە و هۆکارە بۆ ئارام بوونەوەی هەستیاری. دانانی پارچە سەهۆڵێکیش هەمان سودی بۆ پێڵوی چاو دەبێت.

2. لە کاتی زۆر پێویست قەترەی کۆرتیزۆن بەکاردەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە، پێویستە لە ژێر رێنمایی پزیشکدا ئەم کارە ئەنجام بدەیت.

3. هەوڵبدە لە کاتی هەستیاریدا چاوت نەخورێنیت و زەختی لێنەکەیت چونکە هۆکارە بۆ زیادبوونی نیشانەکان.

4. ئەگەر عەدەسەی چاو بەكاردەهێنیت، پێویستە تایبەت بە هەستیاری بێت.

5. لە ماڵەوە فلتەری هەوا بەکاربهێنە، لەم وەرزەدا هەڵالە لە ڕێگەی پەنجەرەکانەوە دێتە ژوورەوە.

6.  زوو زوو دەست بشۆرەوە و مەهێڵە میکرۆبەکان بگوازرێنەوە بۆ چاوت.

7. خواردنەوە کحول کم بکەوە چونکە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر هەستیاری چاو.

8. كلینێكسی دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ پاک کردنەوەی روخسار لە هەڵاڵەكان.

9. سود لە چاویلەکەی بەر خۆر وەربگرە بۆ کەمکردنەوەی هەستیاری ڕۆژانە.

10. هەوڵبدە بە یارمتی قەترەی تایبەت، چاوت لە وشکبوون بپارێزیت.



سەرچاوە: healthline 
خاک_ شاهۆ

 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved