24/4/2021 08:26 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 24.04.2021

کاور 
هێماکان ئاماژە بە سەرکەوتنەکانت دەدەن لەلایەنی پیشەییەوە، بەردەوام بیرۆکەی نوێ دەگات بە مێشکت و ئەم تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشە، متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێ و پێش هەر بڕیارێکی بنەرەتی بەباشی بیری لێبکەوە. لەوانەیە بە سووکی نەخۆش بکەویت، ئسراحەتی تەواو وەربگرە و بایەخ بە خواردنی تەندروست بەدە.

گا
بەپێی نیشانەکانی ئەستێرەناسی، لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک کێشەی فکریت بۆ دروست دەبێت، جێگەی نیگەرانییە، دەتوانی بە ڕاوێژ وەرگرتن و داوای هاوکاری لە کەسە نزیکەکانت، ئەم دۆخە تێپەڕێنیت، پێویستە ئێستا و هەموو کاتێکی دیکە ئارام و لەسەرخۆ بیت، ئەگەر دەتوانیت پشو وەربگرە چونکە لێی سودمەند دەبی. لەگەڵ هاوبەشەکەت و باقی ئەندامانی خانەوادەت زیاتر مێهرەبانی بنوێنە، کارەدانەوەیەکی باشی بۆت دەبێت.


دوانە
بیر لە کار و پڕۆژەیەکی گرنگ دەکەیتەوە، لەسەرخۆیی خۆت ڕابگڕە و هەوڵ بدە دڵی کەسانی دەوروبەرت ڕابگریت، ئەگەری سەرکەوتنت لە ئێستادا زۆرە بەڵام ئەگەر لەو ڕێگەیەدا کەسانی دیکە عاجز بکەی، هیچ خۆشییەکی لێ وەرناگریت. شەوان پێش نوستن 15 خولەک بیر لە پڕۆژەکەت بکەوە.


قرژاڵ 
بەردەوام هەوڵ ئەدەی بۆ بەدەست‌هێنانی سەرکەوتنی زیاتر و خۆت زۆر هیلاک دەکەیت. پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت چونکە خەریکە نادیدەی دەگریت و ئەمە تاکە مەترسییە لەسەر تۆ. کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ خانەوادەکەت، هێماکان ئاماژە بە هاتنی هەواڵێک دەکەن لەلایەن کەسێکی ناسیاوەوە.


شێر
بۆ تۆ نیشانەکان ئاماژەدەری دەسپێکی قۆناغێکی نوێن، ئیتر بیر لە ڕابردوو مەکەوە، ئەەوەی ڕوویدا تەواو بوو، هەوڵبدە لەنێوان هەستەکانتدا هاوسەنگی ڕابگریت، هەروەها لەنێوان هاورێکانتدا، بەم شێوەیە سودمەند دەبیت. متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێ و بەباشی بیربکەوە، باشترین ڕیگاکان خۆیان بۆ تۆ دەردەخەن.


فەریک
نیشانی ئەستێرەناسی باس لەوە دەکەن کە تۆ ئەگەرچی کەسێکی کۆمەڵایەتیت، بەڵام لە ئێستادا دڵت لای دۆست و ئازیزانت نییە و لێیان دوورکەوتویتەوە، لەم دۆخەدا بە شوێن کەسێکی نوێدا مەگەڕێ، کەسە باشەکان لە دەوری خۆتن، بیانبینە و هەستی خۆت دەرببڕە، خۆشی و ئاسودەیی دەگەڕێتەوە بۆ ژیانت.


تەرازو
تۆ کەسێکی بەتوانایت، بەتایبەت لە بواری پیشەییەوەو ئێستاش بارودۆخەکە زۆر باشە، لەلایەن کەسێکی ناسیاوەوە داوای هاوکاریت لێدەکرێت، ئەوەندەی لە تواناتە هاوکاری خۆت پێشکەش بکە، سودی ئەم کارە بۆ تۆ پاشەکەوت دەبێت. هاوکات چەند ئامانجێکی بەرزت هەیە، هەرگیز ئەمانە فەرامۆش مەکە و هەوڵەکانت مەوەستێنە.


دوپشک
تا ئێستا چەند گۆڕانکارییەک ڕویداوە و تۆ لە ئامانجەکەت دووربویتەوە، جێگەی نیگەرانی و خەمباری نییە، کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئازیزانت بە و دوای باشتربونی باری دەرونیت، زیاتر بیر لە ئامانجەکەت بکەوە، چارەسەری دەربازبوون و سەرکەوتن  خۆی دەردەخات و سەرجەم زیانەکانی رابردوو قەرەبوو دەبێتەوە، زۆر گرنگی بدە بە تەندروستی خۆت.


کەوان
لەوانەیە ئەو دۆخەی ئێستات بەدڵ نەبێ بیر لە گۆرانکاری بکەیەتەوە، بەڵام نیشانەکان ئاماژەیان بە چاوەڕێ کردنە، سودلە پەلەکردن وەرناگریت، هەوڵ بدە هەموو لایەنەکان لێک بدەیتەوە و بە هاوکاری و راوێژی خێزانەکەت، باشترین ڕێگە هەڵبژێریت. لەوانیە هەندێک گۆڕانکاری قورس بێت بۆ تۆ، دابەشی بکە بەسەر چەند هەنگاوێکی بچووکتردا.

گیسک
هێماکان ئاماژەیان بە چەند ئاستەنگێکە، بەڵام هاوکات دەتوانی چارەسەریان بکەیت بە مەرجێک بەوریاییەوە تەعامولیان لەگەڵ بکەیت. مەهێڵە ئەرکە پیشەییەکانت کاریگەرییان هەبێت لەسەر هەستەکانت، هاوسەنگی ڕابگرە لەنێوان خێزانەکەت و چالاکییەکانت. متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێ و مەجال بە هیچ جۆرە بێ‌هیواییەک مەدە.

سەتڵ
ئەگەر لە کار و چالاکییەکاندا سەرکەوتوو بوویت، پێوسیتە لەخۆبایی نەبیت و ئاگادار بی کە هێماکان ئاماژە بە چەند بەربەستێک دەکەن. هەوڵبدا ئارامی خۆت بپارێزی و لەسەرخۆ بیت، چانسی سەرکەوتنی تۆ ئێستاش کراوەیە، تەنیا پێویستە سود لە ئەزموونەکانی ڕابردوی خۆت و هاوکارانت وەربگریت. 
هەستی خۆشحاڵی لەنێو خێزانەکەتدا زۆرە و ئەمە پیرۆزترین شتە بۆ تۆ و پێویستە ئاگاداری لە سەرجەم ئەو هەستە باشانە بکەیت.


نەهەنگ
هەندێک گرفتی چاوەڕوان نەکراو دێنە پێشەوە، یەکێک لە هێماکانی تۆ خۆراگرییە، کەوایە نیگەران مەبە و تەنیا متمانەت بە خۆت هەبێ، یارمەتی لە کەسانی نزیکت وەربگرە و دڵنیابە ڕێگایەک بۆ ئاسودەییت ئەدۆزیتەوە. ئەگەرچی لە هەستەکانتدا هاوسەنگی هەیە، بەڵام مەترسی شڵەژان دەبیندرێ و پێویستە زیاتر ئاگاداری لێ‌بکەیت.



خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved