24/4/2021 05:22 PM

بەو نۆ ڕێگەیە بەتەواوی چارەسەری ئازاری پشتت بکە


ئازاری پشت یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی کەوا بەشێکی زۆر لە خەڵک بەدەستییەوە دەناڵێنن‌و بەتایبەتی لە تەمەنی 35 ساڵ بۆ سەرەوە، زۆر بەربڵاوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان 80% خەڵکی ئەمەریکا  گیرۆدەی ئەم گرفتەن، ئازاری پشت  دەتوانێت حاڵەتی هەمیشەیی یان پچڕ پچڕی هەبێت و لە نێوان هەردوو گورچیلەدا هەست پێدەکرێت و بێزاری و ناڕەحەتییەکی زۆر دروست دەکات. ماڵپەڕی
healthline لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا باس لە چەند رێگەیەک دەکات کە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ چارسەری ئازاری پشت:

1. هەوڵ بدە کێشت دابەزێنیت
قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکان کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئازای پشت هەیە، جگە لەمە قەڵەویی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەکرەی جۆرەی دوو و زیان بە تەواوی خانەکانی ئێسک دەگەیەنێت.

2. خانمانی دووگیان کەمتر زەخت لەخۆیان بکەن
لە خانماندا، سکپڕی دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری پشت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشی کۆرپەلە و چەمانەوەی بڕبڕەی پشت، کەوابوو پێوسیتە لەم قۆناغەدا زیاتر ئاگاداری لە خۆیان بکەن و کاری قورس ئەنجام نەدەن.


3. زیاتر خواردنەوەی دژە هەوکردن بخۆرەوە
ئەو جۆرە خواردنەوانە جەستە لە نەخۆشی دەپارێزن، هەروەها هەوکردن ناهێڵن و ئازاری پشت کەمدەکەنەوە، باشترینی ئەم خواردنەوانە بریتیین لە تێکەڵەی زەردەچەوە و شیر، شەربەتی گێلاس‌وچای سەوز.

4. تایمێکی زیاتر بخەوە و پشوو وەربگرە
خەو  و ئیسراحەت بەشێوەیەکی بەرچاو ئازاری پشت کەمدەکاتەوە و پشوی پێدەدات و بەهەمان شێوە نەخەوتن و پشو وەرنەگرتن کاریگەری نەرێنی دەبێت.

5. بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر پێ مەوەستە
وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر هۆکارە بۆ دروستبونی پەستان لەسەر بڕبڕە پشت و ئینجا ئازاری پشت.

6. لەکاتی دانیشتندا خۆت مەچەمێنەوە
شیوازی دانیشتن زۆر گرنگە بۆ ئازاری پشت، دانیشتن بەشێوەیەکی هەڵە پەستان لەسەر بڕبڕەی پشت دروست دەکات و هۆکارە بۆ ئازاری پشت.

7. لەگەڵ بەرزبونەوەی تەمەن زیاتر ئاگاداری لە خۆت بکە
بەمەتەندا چوون یەکێکە لە هۆکارەکانی ئازای پشت، هەرچەند بە تەمەندا بچیت، ئەو مادە لینجەی لەنێوان کڕکڕاگە و ئێسکی بڕبڕەکانی پشت کەم دەبێتەوە و بەمە تووشی سەوەفان و لەبەریەکداچوون دەبیتەوە و ئازاری بەردەوامی پشتی لێدەکەوێتەوە.

8. دۆشەکێکی گونجاو هەڵبژێرە بۆ نوستن
ئەگەر دۆشەکی نوستن یان ئەو شوێنەی کە لەسەری دەخەوێت گونجاو نەبێت و پشتت بەڕێکی لەسەری نەوەستێت، تووشی ئازاری پشت دەبیتەوە.

9. سود لە ڕاهێنانی یۆگا وەربگرە
ئەنجامی ڕاهێنانەکانی یۆگا پارێزگاری لە تەندروستی ماسولکە و جومگەکان دەکەن و دەتوانیت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت سودی لێوەربگریت.



سەرچاوە: healthline 
خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved