24/4/2021 05:29 PM

شەش خاڵی گرنگ بۆ ئەوەی لە سستی گورچیلەکانت تێبگەیت

گورچیلەکان خوێن دەپاڵێون و لە ڕێگەی دروستکردنی میزوە مادە ژەهراوییەکان لە جەستە دەبەنە دەرەوە. ئەگەر گورچیلەکان ئەرکی خۆیان بە تەواویی ئەنجام نەدەن، ئەو ماددە ژەهراوییانە لە ناو خوێندا کۆ دەبنەوە، کە سەرەتا ئەبنە هۆی سستی زیاتری گورچیلەکان و پاشان ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەتوانێ ببنە تەنانەت هۆکاری مەرگی کەسەکە. لەم بابەتە باس لە شەش خاڵی گرنگ دەکەین کە ڕوونی دەکاتەوە پێویستت بە وەرگرتنی چارەسەرە و دەبێ سەردانی پزیشک بکەیت:


1. بڕی میزی ڕۆژانەت کەم دەبێتەوە، بە شێوەیەک کە هەستی پێدەکەیت.

2.
هەست بە ماندووبون و هیلاکی ئەکەیت، تەنانەت لە پاش پشووشدا ئەو هەستەت هەر دەمێنێت.

3. هەست بە بێهێزی دەکەیت و هەدنێکجار توشی هەناسەتەنگی دەبیتەوە.

4. جەستەت توشی ئاوسان دەبێتەوە، بەتایبەتی لە پەلەکاندا وەکوو دەست و قاچەکانت.

5. لێدانی نۆرماڵی دڵت تێکدەچێت و لەسەر سنگت هەست بە ئازار دەکەیت.

6. هەندێکجار ئەگەری ئەوە هەیە توشی بورانەوە بیت و لە هۆش خۆت بچیت.


سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved