چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێ بۆ ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له ھه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كرێت، به‌پێی ڕێنماییه‌كانیش 10 جۆری ئۆتۆمبێل ڕێگه‌پێدراون ھاورده‌ی ھه‌رێم بكرێن. وه‌زاره‌تی ناوخۆی ھه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ھاتووچۆ، چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێ بۆ ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركراوه، به‌پێی ڕێنماییه‌كانيش ئۆتۆمبێلی به‌كارھاتوو كه ھاورده‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ده‌بێت ژێرئاوكه‌وتوو و سوتاو و بڕاوه نه‌بێت و شاسیش بڕاوه یان له‌حیمكراو نه‌بێت و ھه‌ردوو ئێرباگی شوفێرو ته‌نیشتی شوفێر كاربكات. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ڕێگه پێدراوه 10 مۆدێل كه‌متر له مۆدێلی ڕێگه‌پێدراو ھاورده بكرێن، بڕی ملیۆنێك و 500 ھه‌زار دیناریش وه‌ك ڕسومات وه‌رده‌گیرێت، ھاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ لیستی ته‌عریفه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی خوار مۆدێلی ڕێگه‌پێدراو دیاریده‌كات. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure