25/4/2021 07:24 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 25.04.2021

کاور 

هێماکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە بواری پیشەییەوە روبەڕوی چەند بەربەستێک دەبیتەوە، جێگەی نیگەرانی نییە و تەنیا متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێ، کێشەکانت یەک لە دوای یەک چارەسەر دەبن. پێویستە لەگەڵ کارەکەتدا بایەخی زیاتر بدەیت بەژیانی کەسییت، بەتایبەت خێزانەکەت و کاتێکی زیاتریان بۆ تەرخان بکە.
ئەمڕۆ کات و هەوڵەکانت بۆ شتە ناپێوستەکان خەرج مەکە، هێز و توانای خۆت تەرخان بکە بۆ هەندێک کاری گرنگ کە پێشتر بیرت لێکردونەوە.

گا
لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە سەرنج و هەوڵی زیاتر تەرخان بکەیت بۆ کارەکەت، ئەوە گرنگترین مەرجە بۆ گەیشتن بە پلەیەکی بەرزتر لە کارەکەتدا. لەلایەنی داراییەوە ئاگاداری رادەی خەرجکردنی پارەکەت ببە. لەلایەنی تەندروستییە ئەم ماوەیە هەندێک هەست بە ناساغی دەکەیت، ئەگەری نەخۆشی بۆ تۆ بەرزبۆتەوە و باشتر زیاتر ئاگاداری لە خۆت بکەیت.

دوانە 
لەکارکردندا بەهەمووو جۆرێک خۆت لە کەمتەرخەمی دووربخەوە، لە ئێستادا خاوەنکارەکەت چاوی لەسەر چالاکییەکانی تۆیە. لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت زیاتر مێهرەبان بە و ڕێزی زیاتریان لێ‌بگرە، هەم بە قسە و هەم بە کردەوە. ئەگەر کێشەی تەندروستیت هەیە، وا باشە دەرمانەکانت لەکاتی خۆیدا بخۆیت. ئەمڕۆ گونجاو نییە بۆ ئەوەی سەردانی کەسێک قەبووڵ بکەیت.


قرژاڵ 
هێماکان ئاماژە ئەدەن کە ئەمڕۆ لە بواری پیشەییەوە ڕۆژێکی پڕدەسکەوتە بۆ تۆ و ئەگەری ئەوە هەیە هەواڵی خۆش ببیستیت. ژیانی تایبەیتیت بێ کێشەیە و تەواو ڕەزامەندی، بەڵام سەرەڕای ئەوە، ئەم ماوەیە گونجاو نییە بۆ هیچ ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی، مەگەر ئەویەکە ڕای خۆشەویستەکەت وەربگریت.


شێر
هێماکان ئاماژە بە کەمتەرخەمی تۆ ئەدەن لەئاست ژیانی سۆزدارییت، ئەمە دەتوانێ لە داهاتودا زیانی دەرونی تۆی لێبکەوێتەوە، کەوابو هەوڵبدە کاتێکی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەرە. لە بواری پیشەییەوە سەرنجی زیاتر بدە بەکارەکانت، چونکە هێماکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسی دەدن.


فەریک
نیشانەکان باس لە ئەگەری گرفتێکی پیشەیی دەکەن، بەڵام جێگەی نیگەرانی نییە، چونکە بە هەوڵدان و سەرنجی زیاتر، دەتوانی سەرکەوتو بیت و بەسەریدا زاڵ ببیت. لەم ئاراستەیدا پشتیوانی بەرپرسەکانیشت بەدەست دەهێنیت. ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت خۆشحاڵ نیین، هەوڵبدە زیاتر یارمەتیدەر و پاڵپشتیان بیت، ڕۆژانە زۆر خۆت هیلاک ئەکەیت، باشتر زیاتر پشوو وەربگریت و ئاگادارت تەندروستیت بیت.


تەرازو
ئەمڕۆ دەرفەتێکی باشە بۆ سەرکەوتنت لە بواری پیشەییەوە، کەوایە ئەوەندەی لەتواناتدا هەیە، بە سەرجەوە هەوڵەکانت چڕ بکەوە. ئەگەر ئەو ماوەیە فشاری ئابوریت لەسەر بووە، هەوڵ و پلانەکانت دەتوانن کۆتایی بەو دۆخە بهێنن. لە بواری تەندروستییەوە ئەگەر تا ئێستا کەمتەرخەم بوویت، ئیتر واز لەم خووە بهێنە و زیاتر گرنگی بدە بە خواردنی تەندروست و وەرزش کردن، چونکە خەریکە لە نەخۆشی نزیک دەبیتەوە.


دوپشک 
نیشانەکەن ئاماژە بە ڕۆژێکی باش دەدەن لەلایەنی داراییەوە، هەروەها ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاوە بۆ گۆڕانکارییەکانی ناو ماڵ، ئەگەر لەم بوارەدا پلانێکت هەیە، دوای مەخە. لە بواری پیشەییەوە فشارێکی دەرونی زۆرت لەسەر دروست بووە، بەڵام بۆ ئەوەی لەو دۆخە دەرباز بیت، پێویسە ئارام و لەسەرخۆ بیت و خۆت کۆنتڕۆڵ بکەی تا بتوانی سەرجەم تواناکانت بخەیتە گەڕ . کاتێکی زیاتر لەگەڵ خانەوادەکەت بەسەر ببە و خۆت دووربخەوە لە خواردنی چەور و سوێر.

کەوان
ئەمڕۆ نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لە تۆ دوور دەبێت و لەلایەنی دەرونییەوە هەست بە ئارامی دەکەیت، هێماکان باس لە باشتربونی پەیوەندی تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت دەکەن بەجۆرێک کە پشتیوانی ئەوان بەدەست دەهێنیت. لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵەکانت ناگات بە ئەنجام و خەریکە شکەست قەبووڵ دەکەیت، بەڵام باشترە شێوازی بیرکردنەوە و هەوڵدانت بگۆڕیت.


گیسک
لەلایەنی داراییە ئەمڕۆ وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو وا دابێت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکێکی نوێت دەکەوێتە سەرشان، متامانەت بە تواناکانت هەبێت و هەوڵی جددی بۆ جێبەجێکردنی بدە. لەلایەنی سۆزدارییەوە، خۆشەویستەکەت لێت زوێر و تووڕەیە، هەوڵبدە بە ئارامی قسەی لەگەڵدا بکەیت و خۆت لەکێشە و دەمەقاڵە دوور ڕابگرە.


سەتڵ
بەپێی هێماکان ئەمڕۆ ڕۆژێکی پڕ دەسکەوتی پیشەییە بۆ تۆ، ئەگەری ئەوە هەیە دەرفەتێکی زێڕین بێتە پیشەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک لەکیسی بدەیت، مەرجی سەرکەتنی تۆیە. بایەخێکی زیاتر بدە بە قسەی خۆشەویستەکەت، چونکە ئەمە بەلایەوە زۆر گرنگە، ئاگاداری بەرنامەی خواردنت ببە و مەهێڵە کێشت زیاد بکات، چونکە لەگەڵ زیادبونی کێش مەترسی تەندروستیت بۆ دروست دەبێت.


نەهەنگ
هێماکان ئاماژە بە نەخۆشی ئەدەن، ئەگەری تێکچونی بار تەندروستیت هەیە، باشترە ئیسراحەت بکەیت و سەردانی دەرەوە نەکەیت. لایەنی داراییت بێ‌کیشە دەمێنێتەوە، هەوڵبدە یارمەتی کەسانی دەوروبەرت بدەیت، بەتایبەتی لەلایەنی ماددیەوە، لەگەڵ خێزانەکەت هەست بە خۆشی دەکەیت، ئەم خۆشییە پێویستی به پاراستن و گرنگی پێدانە، ئەگینا لەناکاو دۆخەکە دەگۆڕێت.

 

 

خاک_ شاهۆ

 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved