25/4/2021 07:47 AM

نیشانەکانی زۆر ئاو خواردنەوە کە مەترسیە بۆ تەندروستیت


زیاتر لە سەدا 60 ی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە، بۆیە باشترە رۆژانە نزیکەی 8 پەرداخ ئاو بخویتەوە و هاوسەنگی پێویست بۆ تەندروستیت بپارێزیت. ئەگەرچی ئاو پێداویستییەکی سەرەکیە بۆ ژیان و سودی تایبەتی هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام ئەگەر رۆژانە زۆر زیاتر لە 8 پەرداخ بخۆیتەوە، نەتەنیا سودی نامێنێت بەڵکو تەندروستیت توشی گرفت دەکاتەوە. ماڵپەڕی
medicalnewstoday لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا، بەو جۆرە باس لە چەند نیشانەیەکی زۆر ئاو خواردنەوە دەکات:

1. لە ماوەی ڕۆژدا بەردەوام ئاو دەخۆیتەوە تەنانەت کاتێک کە هەست بە تینوێتیش ناکەیت.

2. ڕەنگی میز زۆر کاڵ و ڕوون دبێتەوە و لەگەڵ هەر سەرئاوچوونێک، ڕێژەیەکی زیاتر میز دەکەیت.

3. بەتایبەتی لە شەواندا لەبەر سەرچاوچوون ناچار دەبیت هەڵسیتەوە.

4. بە بەردەوامی بەڵام بە هێواشی توشی دڵتێکەڵهاتن دەبیت.

5. ئەگەرچی ئاو دەخۆیەتەوە بەڵام بە درێژایی ڕۆژ هەست بە تینوێتی دەکەیت.

6. تا ڕادەیەک پەلەکانت توشی ئاوسان دەبنەوە و ڕەنگی لێو و تەنانەت دەست و قاچەکانت دەگۆڕێت.



سەرچاوە: medicalnewstoday 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved