25/4/2021 07:50 AM

خێراترین چارەسەرەکان بۆ سوتانەوەی پێست بەهۆی تیشکی خۆر


لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و  بەهێزبونی تیشکی خۆر، لەکاتی گەشت کردن و چونە دەرەوەدا، پێست توشی سوتانەوە بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەبێت، کە لەتیشکی خۆر دەردەچێت. گرنگە هەر لە سەرەتاوە و لەگەڵ هەستکردن بە سوتانەوەی پێست یاخود سوربونەوی پێست، خۆت لە تیشکەکە دوربخەیتەوە و بەم چەند ڕێگایە چارەسەری بکەیت:



1. بڕێک ماستی تازە و شیرین بدە لە شوێنی سوتانەوەی برینەکە و لێبگەڕێ با وشک ببێتەوە و پاشان بە ئاو بیشۆرەوە.

2. هەنگوین و شۆفان لەگەڵ بڕێک شیر تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت و لێگەڕێ با 15 خولەک لەسەری بمێنێتەوە.

3. ئەگەر مەجالت هەیە گەرماو بکە، بەڵام زۆر بە وریاییەوە ئەمکارە ئەنجام بدە و بە ئارامی خۆت وشک بکەوە.

4. هەندێک شیر بخه‌ره‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی کەوا‌ سوتاونەتەوە، بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک مەجالی بدە لەسەری بمێنێتەوە.

5. په‌تاته‌یه‌ک دووقاش بکه‌ و به‌ ئارامی بیهێنه‌ به‌سه‌ر ئه‌و بەشەی کەوا سوتاوەتەوە تا به‌ته‌واویی ته‌ڕ ده‌بێت.

6. بڕێکی زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی، کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە، کاریگەرە بۆ خێراتر چاکبونەوەی پێستت.

7. سود لە کرێمی شێدارکردنەوە وەربگرە، بەتایبەتی ئەوانەیە ئالۆڤێرا یان سۆیای تێدایە.

8. بەئاوی سارد پێستە سوتاوەکە فێنک بکەوە و پاشان زەیتی گوێزی هندی بەکار بهێنە.



خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved