له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زۆربه‌ی تاكه‌كان به‌هۆی به‌ڕۆژووبوون و نه‌خواردنی بڕی پێویست پرۆتین و ڤیتامین و تێكچوونی كاتی ژه‌مه‌كان، نینۆكیان ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت و زه‌رد ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێستی ده‌وروبه‌ری نینۆكیش وشكده‌بێته‌وه. له بابه‌تێكدا ڕێنمايی كراوه تا بتوانرێت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا پێست و نینۆكتان له وشكبوونه‌وه بپارێزن و به جوانی و سه‌رنجڕاكێشی بمێنێته‌وه. ده‌بێت ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌وان یان كاتی ڕۆژوو شكاندن ده‌یانخۆیت، بڕێكی باش له ڤیتامینه‌كان و پرۆتین و كانزاكان بۆ جه‌سته‌ت دابینبكات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام زه‌یتی زه‌یتون یان جۆره كرێمێكی تایبه‌ت به‌پێی جۆری پێستت به‌كاربهێنیت تا له وشكبوونه‌وه بیپارێزیت. شیر‌و به‌رهه‌مه سپییه‌كان زۆر بخۆ تا كالسیۆم و زینك و ڤیتامین B12 بۆ جه‌سته‌ت بڕێكی پێویست دابینببێت، هه‌روه‌ها جۆره‌كانی گۆشت به‌گشتی بخۆ وه‌كو ماسی و مریشك و ئاژه‌ڵ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گرنگی به خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان بده، برۆكلی و ڤستامین A و جۆره‌كانی سه‌وزه‌و میوه‌ش نابێت له‌بیربكرێت. خاك - لانه كاشان س: سيدتى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure