26/4/2021 07:05 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 26.04.2021


کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە بەرەو سەرکەوتن دەچیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوکارەکانت باشتر دەبێت, بەڵام بەمەرجێک متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت و بایەخیش بدەیت بە ڕای خەڵکانی دیکە. لەڕوی سۆزدارییەوە ئەگەری گۆڕانێک هەیە کە هشێتا بە تەواوی ڕوون نییە. لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵ بدە پەیونەدییەکانت فراوان‌تر بکەیتەوە، بەڵام بەبیرکردنەوە و لێکدانەوە ئەم  پەیوەندیانه دروست بەکە.

گا
هێماکان باس لە ڕۆژێکی پڕ دەسکەوتی پیشەیی دەکەن بۆ تۆ، لەوانەیە دەرفەتێکی نوێ بێتە پێشەوە، لەکیس خۆتی مەدە، لەلایەنی سۆزدارییەوە، لەدوای ڕوداوێک زیاتر لەلای خۆشەویستەکەت ئازیز دەبیت، کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەت و تا دەتوانیت دڵخۆشیان بکە. لە لایەنی تەندروستییەوە ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە و هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت، بەڵام لە خواردندا زیادەڕەویی مەکە.


دوانە 
بەپێی نیشانەکانی ئەستێرەناسی، ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە بۆ گفتوگۆ کردن و وەرگرتنی راوێژی هاوکارانت لەئاست پلانە پیشەییەکانت، ئەم کارە ئەنجام بدە چونکە سودمەند دەبیت. لەلایەنی سۆزدارییەوە، هاوبەشەکەت توشی نیگەرانییە، هۆکاری ئەم نیگەرانییە بزانە و هەوڵبدە چارەسەری بکەیت. لەباری تەندروستییەوە، ئەگەر کێشت زیادی کردووە، زیاتر ئاگاداری خۆت بکە و خۆت لە سوێری و چەوری دوربخەرەوە.


قرژاڵ 
ئەمڕۆ ڕۆژی گۆرانکاری نییە، هەوڵبدە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کەوا ماوەیەکە مێشکتی ئاڵۆز کردووە. لەڕوی سۆزدارییەوە، ئەمڕۆ گۆنجاوە بۆ باسکردن و درکاندنی ئەو شتەی وا لە دڵتدایە، ترس مەخە دڵتەوە. لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە، پەیوەندییەکانت زیاتر کۆنتڕۆڵ بکە و ئیزن مەدە هەموو کەسێک لێت نزیک ببێتەوە، ئەگینا توشی زیان دەبیتەوە.


شێر
ئەگەر پێوسیتت بە یارمەتی هاوکارانتە، داوای بکە، چەند کەسێک هەن کە دەتوانن یارمەتی باشت بدەن، ئەمڕۆ نزیک دەبیتەوە لە هەستێکی نوێ و قۆناغێکی نوێی سۆزداری، لەلایەنی دەرونییەوە هەست بە ئارامی دەکەیت و دۆخی جەستەییشت جێگیرە. بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە کەمتەرخەم بیت.


فەریک
هێماکان ئاماژەدەری ڕۆژێکی ئارام و خۆشن بۆ تۆ، بەڵام پێویستە خۆشت هەوڵ بدەیت و نیگەرانییەکان لەخۆت دووربخەیتەوە، لەبواری پیشەییدا چەند پلانێکت هەیە، بەڵام لەوانەیە تەنیا یەکیان شیاویی هەوڵدان بێت، ڕاوێژی ئەندامانی خێزانەکەت وەربگرە و ئەو بژاردەیە بدۆزەوە. لەلایەنی تەندروستییەوە باشیت بەڵام ئەگەر هەست بە بێ‌هێزی دەکەیت و نیگەرانیت، سەردانی پزیشک بکە.


تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە توشی بەربەستێک دەبیت، بەپشت‌بەستن بە تواناکانی خۆت دەتوانیت بەسەریدا زاڵ بیت و زیانەکان کەم بکەیتەوە، هاوسەنگی هەستەکانت بەردەوامە و لایەنی سۆزداریت دوورە لە کێشە، بەڵام بەهەموو جۆرێک خۆت لە قسەو قسەڵۆک و دەمەقاڵە دور ڕابگرە، ئەگینا دۆخەکە دەگۆڕێت. ئەگەر فشاری خوێنت هەیە، ئەم ماوەیە زیاتر ئاگاداری لەخۆت بکە.


دوپشک 
تا دەتوانیت لە کەسانە دووربکەوە کەوا وزەی نێگاتیڤ بڵاودەکەنەوە، سەرکەوتنەکانت گرێدراوی هەوڵەکانتە و دورکەوتنەوە لە ناهۆمێدی. لەوانەیە بۆ ماوەیەک لە تەنیاییدا بیت و هەست و سۆزت کەم ببێتەوە، لەم ماوەیەدا هیچ بڕیارێکی گرنگی سۆزدارانە مەدە. لە دەرەوە زیاتر ئاگاداری خۆت ببە و خۆت لە پەتا بپارێزە.


کەوان
نیشانەکان ئاماژە بە توڕەبوونێکی دەرونی ئەدەن لەناخی تۆدا، ئەمڕۆ دەرفەتێکی باشە کۆتایی بەو ڕقە بهێنیت، چونکە ئەگەر لەوە زیاتر بەردەوام بێت توشی زیاد دەبیتەوە. لەم ماوەیەدا زیاتر خۆشەویستی هاوبەشەکەت بۆ ئاشکرا دەبێت، بەم دەم ئەوم خۆشەویستییەوە بچۆ و بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی بە.


گیسک
هێماکان ئاماژە بە تواناکانی تۆ دەکەن بۆ چارەسەری گرفتەکان لە ئەمڕۆدا، چالاکییەکان نزیکترت دەکەنەوە لە ئامانجەکانت، بەڵام ئاگاداری دۆخی تەندروستیت ببە لە هیچ کارێکدا زیادەڕەوی مەکە. لەوانەیە ئەمڕۆ کەسێک داوای یارمەتیت لێبکات، قەبووڵی بکە تا لەداهاتوودا وڵامی ئەم چاکەیە وەربگریتەوە.


سەتڵ
لە دەرونتدا هەست بە قورسایی دەکەیت، بەڵام ئەگەر هەوڵەکانت بە ئاراستەیەکی دروستدا ڕێک بخەیت، ئەم قورساییە دەبێتە هەوێنی خۆشحاڵ بوونت. لەڕوی سۆزدارییەوە زۆر گیرۆدەی کەسێک بوویت، هەوڵبدە هاوسەنگی بگەڕێنیتەوە بۆ هەستەکانت، تەندروستیت جێگیرە، حەزت زۆر لە شیرینیە، لە خواردنیدا زیادەڕەوی مەکە.


نەهەنگ
لەگەڵ ئەویکە توانایەکی زۆرت هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، بەڵام توشی دوو دڵیت و نازانیت چی بکەیت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاوە بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ، کەسێکی شارەزا بدۆزەوە و ڕاوێژی لەگەڵ بکە، سەرکەوتن لە ڕێتە. لەڕوی سۆزدارییەوە هەندێک ساردی کەوتۆتە نێوانتان، کەمتەرخەم مەبە و هەوڵ بدە گەرموگوڕی بگەڕێنیتەوە.



خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved