26/4/2021 07:43 AM

شەش نیشانەی کەمی ڤیتامین B12


ئەم ڤیتامینە کە بە کۆبالامین دەناسرێت، بڕێکی زۆر لەئاوی جەستە ڕادەکێشێت، بەرپرسە لە دروستکردنی خوێن و  یارمەتی چالاکییەکانی مێشک دەدات. جەستەی مرۆڤ  خۆی توانای بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ڤیتامینەی نییە و پێویستە لە ڕێگەی خواردنەوە فەراهەم بکەین، بڕێکی زۆ لەم ڤیتامینە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا دەست دەکەوێت وەکو گۆشت و شیر و هێلکە. بەڵام هەندێک جار لەبەر چەند هۆکارێک ئاستی ئەم ڤیتامینە دادەبەزێت و پێوسیتە لەڕێگەی خواردنە حەبی تایبەتەوە قەرەبوو بکرێتەوە. ماڵپەڕی healthline لە بابەتێکدا بەم جۆرە باس لە نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین B12 دەکات:



1. لەپاش ئەنجامی کەمترین چالاکییەکان هەست بە هیلاکی و ماندوبون دەکەیت.

2. وزەی خوێنت دادەبەزێت و ئەگەری ئەوە هەیە توشی سەرئێشە ببیتەوە.

3. خێرایی ڵیدانی دڵت زیاد دەکەت و توشی هەناسە تەنگی دەبیتەوە.

4. لە هەندێک حاڵەتدا هەست بە ئاوسانی دەم و زمانت دەکەیت.

5. هەست بە بێهێزی دەکەیت و ئەنجامی کارەکانت دوادەخەیت.

6. ئارەزوی خواردنت کەم دەکات و کێشت بەرە بەرە دادەبەزێت.




سەرچاوە: healthline 
خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved