26/4/2021 07:52 AM

نیشانەكانی بەكتریای زیانبەخشی گەدە بناسە

بەكتریای زیانبەخشی گەدە یان "H pylori" جۆرێکی تایبەتە لە بەکتریا کە لەناو گەدەی مرۆڤدا دەژیت، لەڕێگەی دەمەوە دەچێتە ناو كۆئەندامی هەرس و ئەگەری هەیە بێتە هۆی ئازاری گەدە، رشانەوەو دابەزینی ئاسنی خوێن، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، ئەم جۆرە بەکتریایە لە گروپی یەکەمی ( group A )ھۆکارە پاڵنەرەکانیی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و بەتایبەتی گەدە پێناسە دەکرێت. ماڵپەڕی medicalnewstoday بەم شێوەیە باس لەنیشانەکانی بەکتریای زیانبەخشی گەدە دەکات:


1. بە بەردەوامی لەبەشی سەرەوەی گەدەدا هەست بە ئازار دەکەیت، چ لەکاتی برسێتیدا و چ لەپاش خواردن و تێربووندا.

2. بە شێوەیەکی بەرچاو کێشت دادەبەزێت و ئارەزووی خواردنت کەم دەبێتەوە.

3.
بەبەردەوامی هەست بە هیلاکی و ماندوبوون ئەکەیت، هێز و تاقەتی ئەنجامی هیچ جۆرە چالاکییەکت نامێنێت.

4. بەکتریاکانی زیانبەخشی گەدە، ڤیتامینەکانی ناو گەدە دەخۆن و بەم هۆکارە توشی دابەزینی ئاسنی خوێن دەبیتەوە.

5. توشی دڵەکزێ، ڕشانەوە و هەروەها غازات دەیبتەوە، ئەگەرچی مەرج نییە هەرسێک حاڵەتەکە بەیەکەوە ڕووبدەن.

6. کۆئەندامی هەرەست توشی گرفت دێت و چالاکییەکەی کەم دەبێتەوە.

7.
برینی گەدەت بۆ  دروست دەبێت و بۆنی دەمت ناخۆش دەبێت.



سەرچاوە: medicalnewstoday
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved