ئا‌ڤۆكادۆ جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك خواردن به‌گشتی سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك ده‌رمان سوودی هه‌یه بۆ جوانكاری، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاربهێنرێت، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا شێوازی به‌كارهێنانی ئا‌ڤۆكادۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو. له‌كاتێكدا هه‌ستده‌كه‌یت پێستت زبره‌و په‌ڵه‌ی پێوه‌یه، ئه‌وا گرنگی به ناوه‌وه‌ی توێكڵی ئا‌ڤۆكادۆ بده‌و له پێستتی بخشێنه، له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ست به گۆڕانكاری ده‌كه‌یت و هه‌روه‌ها پێستت گه‌ش ده‌بێته‌وه. ئا‌ڤۆكادۆ وه‌ك ده‌رمانی قژ به‌كاردێت، بۆ ئه‌وه‌ی بژی و وشكایی له قژدا نه‌هێڵیت هه‌وڵبده به ئا‌ڤۆكادۆ و دوو كه‌وچكی چێشت ماست، ماسك دروست بكه، جوان قژو سه‌رتی پێ چه‌ور بكه‌و دوای ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌ئاوی شیله‌تێن و شامپۆ بیشۆ، ئاگاداربه له‌وه‌ی گه‌ر باش نه‌شۆردرێت قژ زۆر چه‌ور ده‌كات. جگه له سووده‌كانی بۆ پێست و قژ، سوودیشی هه‌یه بۆ ده‌ستی وشك، بۆ چاره‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌ك دروستبكه به ئاڤۆكادۆو سێ كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتون، دواتر بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك ده‌ستكێشێك له‌ده‌ست بكه له مادده‌ی لۆكه دروست كرابێت، له كۆتاییشدا ده‌سته‌كانت به ئاوی شیله‌تێن بشۆ. له كاتێكیشدا حه‌زده‌كه‌یت پێیه‌كانت بشێلیت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رم بێت، ئه‌وا تێكه‌ڵه‌یه‌كی تر دروست بكه، بۆ ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ش پێویستت به ئاڤۆكادۆو یه‌ك زه‌ردێنه‌ی هێلكه هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌ك كه‌وچك چاو هه‌نگوین و شه‌كرو رۆن تێكه‌ڵبكه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure