د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه گه‌ر دایكان و باوكان ده‌یانه‌وێت گه‌شه‌ی باڵای منداڵه‌كانیان ته‌ندروست بێت، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه له‌بیرناكه‌ن. ئه‌و پزیشكه خاڵه‌كانی دیاریكردووه‌و زانیاری و گرنگییه‌كانیانی روونكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: 1-ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ت گرنگن: -هێلكه: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین، ترشه چه‌وری پێویست، ڤیتامین D ، فۆسفۆڕ، سیلینیه‌م، ئۆمێگا٣، ئایۆدین، كه ئه‌و مادانه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ زۆر پێویستن. -شیر: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین، ڤیتامین د، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، فۆسفۆڕ، مه‌گنیسیۆم. -خواردنی سۆیا: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و كالسیۆم. -گۆشتی سور: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و مادده‌ی ئایرۆن (مادده‌ی ئاسن) بۆ ڕێگریكردن له كه‌مخوێنی. -مریشك و ماسی: ده‌وڵه‌مه‌ندن به پڕۆتین. -خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك نیسك و ماش و فاسۆلیا. -سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار. -چه‌ره‌سات وه‌كو گوێزو باده‌م و فستق. -میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به مادده كانزاكان. -ئه‌و تۆوه ڕووه‌كانه‌ی كه ئه‌خورێن وه‌ك گه‌نمه‌شامی. 2-خه‌وێكی باش و ته‌ندروست: نووستنی ته‌ندروست چییه بۆ منداڵ؟ -ئه‌بێ كاتی نووستن و كاتی هه‌ستان له‌خه‌و دیاریكراو بێت و بڕی پێویست بخه‌وێت، واته هه‌موو ڕۆژێك له‌كاتی دیاریكراودا بخه‌وێت و هه‌ڵبسێت له خه‌و. -نابێ جیاوازی كاتی نووستن و هه‌ڵسان له‌و ڕۆژانه‌ی كه ناچێت بۆ قوتابخانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌چێت بۆ قوتابخانه له 1 سه‌عات زیاتر بێت. -پێویسته منداڵ له ده‌ره‌وه‌ی ژووری نووستن بڕی پێویست وه‌رزش و یاری بكات. -ژووری نوستن پێویسته بێده‌نگ و تاریك یان ڕووناكی زۆر كه‌م بێت. -ژووری نووستن پێویسته پله‌یه‌كی گه‌رمی گونجاوی هه‌بێت، واته نابێ سارد یان گه‌رم بێت. -نابێ له ژووری نووستن منداڵ سزابدرێت. -نابێ له ژووری نووستن ته‌له‌فزیۆن هه‌بێت. -پێش نووستن نابێ چا، كۆلا، چوكلێت، كۆفێ بدرێت به منداڵ. -ئه‌توانی پێش نووستن ژه‌مه خواردنێكی سووك بده‌یت به منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له برسیه‌تیا خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه. *ئایا منداڵ ئه‌بێ چه‌ند بخه‌وێت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه؟ نووستنی منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن ئه‌گۆڕێت: -ته‌مه‌ن 1 هه‌فته: به ڕۆژ 8 كاتژمێر، به شه‌و 8 كاتژمێر‌و نیو. -ته‌مه‌ن 4 هه‌فته: به ڕۆژ 6 بۆ 7 كاتژمێر، به شه‌و 8 بۆ 9 كاتژمێر. -ته‌مه‌ن 3 مانگ: به ڕۆژ 4 بۆ 5 كاتژمێر، به شه‌و 10 بۆ 11 كاتژمێر. -ته‌مه‌ن 6 مانگ: به ڕۆژ 3 كاتژمێر، به شه‌و 11 كاتژمێر. -ته‌مه‌ن 9 مانگ: به ڕۆژ 2 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر. -ته‌مه‌ن 12 مانگ: به ڕۆژ 2 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر. -ته‌مه‌ن 2 ساڵ: به ڕۆژ 1 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو. -ته‌مه‌ن 3 ساڵ: به ڕۆژ ئه‌گه‌ر بخه‌وێت كه‌متر له كاتژمێرێك، به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو. -ته‌مه‌ن 4 ساڵ: به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو. له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه خه‌وی رۆژ نامێنێ و كاتژمێره‌كانی خه‌وی شه‌و له 11 كاتژمێره‌وه كه‌مئه‌بێته‌وه بۆ ۹ كاتژمێر له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا. 3-ئه‌بێت ئه‌و وه‌رزشانه بكات كه بۆ گه‌شه‌ی باڵای پێویستن، وه‌كو په‌تپه‌تێن و خۆهه‌ڵواسین. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure