27/4/2021 05:52 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 27.04.2021

کاور
هێماکانی ئەستێرەناسی بە گەشبینییەوە ئاماژە بە سەرکەوتنە پیشەییەکانی تۆ دەدەن، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لەم ڕێگەیەدا قاچ یان دەستت توشی گرفتێک ببێتەوە، ئەگەر خۆت بپارێزیت و ئەم زیانە لەخۆت دوربخەیتەوە، زۆر خۆشحاڵ دەبیت. لە ڕووی سۆزدارییەوە زۆر گرێدراوەی خێزانەکەتی، چارەنوست ڕوونە و شادی لە ڕێتە. 


گا
هەست بە تەنیایی دەکەیت، پیاسەکردن لە ئەمڕۆدا ئەتوانێ زۆر یارمەتیت بدات، دڵت لە خێزانەکەت دابڕاوە، جارێکی دیکە بیر لە بڕیارەکەت بکەوە و ئینجا کۆتا بڕیاری خۆت بدە. لەوانەیە لەگەڵ هاوکارەکانت توشی نارحەتی بیت، هەوڵبدە ئارامی خۆت بپارێزی و ڕوونکردنەوە لەسەر کارەکانت بدە بەبێ ئەوەی دڵگران بیت. ئەگەر لەماوەی یەک هەفتەی رابردوودا سەردانی نەخۆشخانەت کردووە، پێویستە ئاگادار بیت کە هێشتا بەتەواویی مەترسییەکە کۆتایی نەهاتووە و ئەبێ زیاتر ئاگاداری خۆت بیت.


دوانە 
هێماکان ئاماژە بە گۆڕانکاری دەکەن لە بواری پیشەیی تۆدا، خۆت ئامادە بکەو هەوڵەکانت چڕتر بکەوە. ئەمڕۆ ئەگەری ئەوە هەیە هەواڵێک ببیستیت لەڕێگەی کەسێکی ناسیاوەوە سەبارەت بە کارەکەت. لەلایەنی ئابورییەوە گۆرانێکی بنەڕەتی نابیندرێت، چاوەڕێی ئەو گۆڕانە بە وا باسم کرد. لەلایەنی تەندروستییەوە ئاگاداری کێشت ببە و مەهێڵە زیاد بکات تا لە نەخۆشی دور بمێنیەتەوە.


قرژاڵ 
هێماکان ئاماژە بە نیگەرانییەک دەکەن لە درونی تۆدا، مەترسە، ئەو ڕووداوەی لێی ئەترسیت ڕوونادات، سەیری نیوەی پڕی پەرداخەکە بکە نەک نیوە خاڵییەکە. لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆت یەکلایی بکەوە، هەستەکانت دابەش مەکە، بەمجۆرە سەلامتی دەروونیت زیانی بەر ئەکەوێت. تەندروسیت باشە بەڵام لەوانەیە لەداهاتوودا بە سووکی نەخۆش بکەویت کە جێگەی نیگەرانی نییە.


شێر
ئەمڕۆ هەست بە بێ‌تاقەتی و وەڕەزی ئەکەیت، ڕوداوێک دڵگرانی کردویت، متمانەت بە هەستەکانی خۆت هەبێت و پاش ڕاوێژ لەگەڵ کەسە نزیکەکانت، بڕیار بدە. لەوانەیە لەلایەنی پیشەییدا توشی چەند بەربەستێک ببیتەوە، جێگەی نیگەرانی نییە، ئەمانە هەموویان کاتین و لەگەڵ هەوڵەکانی‌ تۆدا کۆتاییان دێت. لایەنی ئابوریت باشتر دەبێت، ئەگەر ئەمڕۆ بیرۆکەیەکت هاتە مێشکەوە، بەکەمی مەزانە و بەدواداچوونی بۆ بکە.


فەریک
ئەگەر نەتتوانیەوە کۆتایی بهێنیت بە نیگەرانییەکانت، باشتر رێگەی دیکە تاقی بکەیتەوە، بەردەوام بوونی ئەم نیگەرانییانە زیانی دەبێت بۆ سەلامەتیت. کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر ببە و هەوڵبدە چێژ لە شتە بچوکەکان وەربگریت. تەندروسیت باشە، بەڵام لە خواردندا زیادەڕەوی مەکە.


تەرازو
ئەمڕۆ بەهۆی ڕوداوێکەوە هاوسەنگی دەرونیت تێک‌ئەچێت، دۆخێکی نەخوازراو دێتە پێشەوە و لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەری زیانکردن زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە لەکاتی هەر جۆرە بڕیارێکدا زیاتر سەرنج بدەیت، لەوانەیە بتوانیت ئەم زیانە دوربخەیتەوە. لەلایەنی سۆزدارییەوە دۆخێکی ئاسایی تێپەڕدەکەیت، بەڵام مەهێڵە ئەم ئارامییە تێک بچێت و لەئاست خۆشەویستەکەت کەمتەرخەم مەبە.


دوپشک 
ئەمڕۆ ئەگەری ئەوە هەیە توشی هەڵەیەک ببیتەوە، پێش هەر هەنگاوێکی ئابوری، سەرجەم لایەنەکانی هەڵسەنگێنە و ئینجا بڕیار بدە، سەرکەوتنەکان لە دەوری تۆ وەستاون، چاورێن رێگەیان بۆ بکەیتەوە. لەلایەنی ئابورییەوە چەند دەرفەتێک دێتە پێشەوە، هەوڵبدە بیانقۆزیتەوە و سودیان لێوەربگریت. لەلانی کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر پەیوەندییەکانت زۆر فراوانن، پێویستە گرنگی زیاتر بدەیت بە کەسە دڵسۆزەکانت.


کەوان
خۆت زۆر هیلاک ئەکەیت، مێشک و جەستەت هەردوکیان ماندوون، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بیت نەخۆش ئەکەویت، هەندێک پشو و ئیسراحەت بۆ تۆ پێویستە. لەلایەنی سۆزدارییەوە هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و خۆشحاڵ دەبێت، بەڵام ئەم خۆشحاڵییە دەرمەبڕە، وا باشترە. تەندروسیت بەرەو باشتر بوون ئەچێت ئەمڕۆ.


گیسک
وزەیەکی زۆر لەدەرونی تۆدا ئەخولێتەوە، سەرفی چالاکییەکی پیشەیی بکە و دڵنیابە سەرکەوتو دەبیت و سودی باشت دەست‌ئەکەوێت. لە خانەوادەکەت دوور مەبە، کاتی زیاتریان بۆ تەرخان بکە و هەوڵبدە بۆ خۆشحاڵکردنیان، هەواڵی کەسێکی ناسیاو دەبیستی کە توشی خەفەتت دەکات، ئەگەر داوای یارمەتیت لێکرا، قەبووڵی بکە. تەندروستی کەسێکی نزیکت جێگیر نییە، لەوانەیە باشتر بێت ڕێگەیەکی دیکە بۆ چارەسەرکردنی تاقی بکەنەوە.


سەتڵ
لایەنی جەستەییت هیلاکە، ئەگەر هی کارکردنی زۆرە، تا ئەم ڕادەیە فشار بۆ خۆت مەهێنە چونکە هێماکانی تێکچونی باری تەندروستی خەریک خۆیان دەردەخەن، بەڵام ئەگەر هی وەرزش کردنە، ئەوە هیچ کێشەی نییە. لەلانی ئابورییەوە بەرەو باشتربوون هەنگاو دەنێیت، لەوانەیە توشی بەربەست ببیتەوە بەڵام ئەمانە کاتی دەبن. لە سۆزداریدا زیادەڕەویی دەکەیت، لەوانەیە باش نەبێت کۆی ئەو هەستانە باس بکەت وا لەناو دڵتدایە.


نەهەنگ
شەپۆلەکانی وزە لە تۆ دوردەکەونەوە، لەوانەیە هەست بە هیلاکی بکەیت، ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بێت، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت. هەندێک لە کارەکانت دوا کەوتون، خۆت نیگەران مەکە و کۆی هەوڵەکانت بۆ جێبەجێکردنی گرنگترین ئامانجت تەرخان بکە. تەندروسیت باشە و ئەگەری تێکچوونی ئەم دۆخە کەمە.




خاک_ شاهۆ

 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved