27/4/2021 09:58 AM

ئەو حەوت کەسە نابێ قاوە بخۆنەوە

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانە کەوا تامێکی تایبەت و لایەنگرانێکی زۆری هەیە. جگە لە تام، قاوە چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی جەستە و مەترسی چەندین نەخۆشی درێژخایەن کەمدەکاتەوە. هەندێک کەس قاوە وەکو چارەسەری قەڵەوی بەکاردەهێنن و هەندێکی دیکە بۆ وەرگرتنی وزەوە دورکەوتنەوە لە خەواڵوویی قاوەدەخۆنە و سودی لێوەردەگرن، بەڵام  بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی mirror ،باشترە هەندێک لەو کەسانە لە خواردنی قاوە دوربکەنەوە یان لانیکەم کەمیبکەنەوە.



1. ئەگەر فشاری خوێنیت هەیە
بەپێی توێژینەوکان قاوە كاریگەری هەیە لەسەر بەرزبونەوەی فشاری خوێن و دەتوانێت چەندین مەترسیت بۆ دروست بکات.

2. ئەگەر توشی کەم‌خوێنیت

قاوە ڕاکیشان و وەرگرتنی ئاسن دادەبەزێنێت و زیاتر توشی کەمخوێنیت دەکات و لەم ڕێگەیەوە زیانی دەبێت بۆ تەندروستیت.

3. ئەگەر کەمتر لە 7 کاتژمێر دەخەویت
قاوە بەهۆی ماددەی کافائینەوە خەو کەم دەکاتەوە، ئەگەر تۆ خۆت کەمخەویت باشترە خواردنی قاوە کەم بکەیتەوە بەتایبەتی شەوان، چونکە کەمخەویی خۆی هۆکارە بۆ سست بوونی سیستمی بەرگری جەستە و خێراتر نەخۆشکەوتن.

4. ئەگەر بەردەوام توشی سترێسیت

قاوە نیشانەکانی سترێس وەکوو دڵەکوتە، نیگەرانی و گرژی زیاد دەکات و هەروەها توشی سەرئێشەت دەکات، کەوابوو ڕۆژانە زیاتر لە دوو کوپ مەخۆرەوە.

5. ئەگەر دووگیانیت
لێکۆڵینەوەکان پیشانیان داوە کە خواردنەوەی قاوە لەکاتی دووگیانیدا دەتوانێ گاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر گەشەی کۆرپەلە.

6. ئەگەر مناڵی شیرەخۆرەت هەیە و خۆت شیری ئەدەیتێ
کافائین لە شیری دایکەوە ئەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە و هەندێک لە توێژینەوەکان باس لە پەیوەندیی نێوان ئەو مادەیە و تووڕەیی و بێزاری و هەروەها شیرنەخواردنی کۆرپەلە دەکەن. هەروەها زیانی دەبێت بۆ جگەری کۆرپەلە

7. ئەگەر دڵەکزێت هەیە
قاوە هۆکارە بۆ زیادبوونی ترشەڵۆکی ناو گەدە و لەم ڕێگەیەوە دڵەکزێ زیاد دەکات.



سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved