27/4/2021 10:02 AM

پێنج ڕێگەی سیحراوی و سروشتی بۆ بەرزکردنەوەی ڕومەت

لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، ئاستی کۆلاجین و ئیلاستینی پێست کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا پێست شەل دەبێتەوە و دادەچۆڕێت، لەو ڕوەوە زۆریەک لە خانمان ئارەزو دەکەن روخسارێکی خڕ و رومەتێکی بەرزیان هەبێت و جگە لە دەستەبەرکردنی جوانی، ڕەنگی پیری لە روخساریان دوربخەنەوە. لەم بابەتەدا باس لە چەند ڕێکارێکی تەندروست دەکەین کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشی یارمەتی پڕبوونەوەی پێست و بەزربوونەوەی ڕوومەتەکان بدەن:


1. ئالۆڤێرا بەکار بهێنە بۆ مەساجی ڕوخسارت 

ئالۆڤێرا یارمەتی پێست دەدات تا کۆلاجیی زیاتر بەرهەم‌بهێنێت و جگە لە پڕبوونەوی پێست هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی ڕومەتەکان. رۆژانە دوجار و هەر جارێک بۆ ماوەی 10 خولەک و بەشێوەیەکی بازنەیی مەساجی ڕوخسارتی پێبکە.

2. بە زەیتی زەیتون مەساجی ڕوخسارت بکە

زەیتی زەیتون هەڵگری چەوری تەندروستە و یارمەتی شێدارکردنەوەی پێستی وشک ئەدات، هەروەها ڕێگری دەکا لە چرچی پێست و پیر دەرکەوتنی ڕوخسار. دەتوانیت کەوچکێکی نانخواردن لەو زەیتە گەرم بکەیتەوە و مەساجی ڕوخسار و ڕومەتەکانتی پێ‌بکەیت، بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەک بەردەوام بە و رۆژانە دووجار دوبارەی بکەرەوە.

3. بەبڕی پێویست ئاو بخۆرەوە

ڕۆژانە لانیکەم 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، ئەمە یەکێکە لە ساکارترین ڕێگەکان بۆ پڕکردنەوەی ڕوخسار.

4. یۆگای ڕوخسار ئەنجام بدە
یۆگای ڕوخسار یەکێکە لەکاریگەرترین ڕێگەکان بۆ زیادکردنی ئاستی کۆلاجینی و ئیلاستینی پێست، کە دەورێکی باڵایان هەیە لە پڕ و گەش بوونەوەی پێست.

5. فوو بکرە ناو میزەڵدان (فوودانە)
میزەڵدان فوتێکردن، راهێنانێکی کاریگەرە بۆ زیادکردنی ماسولکەکانی ڕومەت، هەروەها ئەتوانی گوپت فوو تێبکەیت، یەک خولەک رایبگریت و ڕۆژانە 5 بۆ 6 جار دوبارەی بکەیتەوە.



خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved