28/4/2021 08:07 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 28.04.2021

 

کاور 
ڕەنگە هەندێک ناکۆکی روبدات لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت لەبەر لێکتێنەگەیشتن، دۆخەکە هەرچۆنێک بێت وریای وشەکانت ببە، هەوڵبدە ئامۆژگاری ئەندامانی خێزانەکەت جێبەجی بکەیت، لەم ڕێگایەوە زیاتر پاڵپشتی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، تەندروستیت بەرەو باشتربوون ئەچێت ئەگەر سیستمی خۆراکت رێکبخەیتەوە.


گا
کارەکانی تۆ لەژێر چاودێریدا دەبێت، پێویست ناکات خۆت توشی فشاری دەروونی بکەیتەوە، متمانەت بە خۆت و تواناکانت هەبێت، هەرگیز سەرنجت لەسەر ئامانجەکانی خۆت لامەدە تەنانەت ئەو کاتەش کە بڕیارە سەختەکانیش ئەدەیت، تەندروستیت لە پێش هەر شتێکەوە دابنێ.


دوانە 
واده‌رده‌کەوێت کە ئەمڕۆ شتەکان زۆر بەباشی نەڕۆن بەڕێوە، چەندین ئەرکت لەسەر شانە و نازانیت سەرنجت بخەیتە سەر کامیان، بێ‌هیوا مەبەو باشترین هەوڵی خۆت بدە، بەڵام چاوەڕێی دەستکەوتی زۆر مەکە، بەمزووانە تێدەگەیت کە باشترین چارەسەر بۆ گرفتەکانت ئەوەیە کە ئارام بیت، لەبەر ئەوەیکە لە زۆربی کاتەکاندا خۆیان ،خۆیان چارەسەر ئەکەن.


قرژاڵ 
ئەمرۆ هیچ بڕیارێکی بەپەلە مەدە، باشترە سەرەتا باش بیری لێبکەیتەوە و ئەنجامەکەی لێکبدەیتەوە و دواتر بڕیار بدەیت، لەوانەیە هەندێک بەربەست بێتە پێشەوە لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام وەکو ئەزموون لێی‌بڕوانە و هیچ نیگەران مەبە، ژیانی سۆزداریت فەرامۆش مەکە و تەنانەت کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکە.


شێر
خێزانەکەت متمانەی تەواویان بە تۆ هەیە و پاڵپشتیت دەکەن، هەوڵبدە متمانەیان لەدەست نەدەیت، چێژ لەو ساتانە وەربگرە کە لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەیبەیتە سەر، لەلایەنی پیشەییەوە لەگەڵ کەسانی نوێ ئاشنا دەبیت و دەتوانیت سود لە زانیاریەکانیان وەربگریت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەیکە تەندروستیت فەرامۆش بکەیت، خۆت لە خواردنی شیرینی دوربخەوە.


فەریک
بەشێکی زۆر لەو ئەرکانەی لەسەر شانت بوو بەو زووانە کۆتایی دێت و ئەمەش وادەکا کە هەست بە دڵخۆشی بکەیت، لەئێستادا لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت، تێگەیشتن لە کارەکەت وادەکات کە سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، سەرنجت لەسەر تەندروستیت بێت و ژیانی تایبەتي خۆت فەرامۆش مەکە.


تەرازو
هەندێک ناکۆکی لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەتدا هەیە، ئەگەر کۆک نیت لەگەڵ قسەکانیاندا، کێشە دروست مەکە، بەڵکو هەوڵی چارەسەرکردنی بدە، ئێوارەیەکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە زۆر باشیت، گرنگیدان بە پیشەکەت و سەرنجدان لەسەری دەبێتە هۆی سەرکەوتنت.


دوپشک 
لەروی داراییەوە پارەیەکی زۆر دێتە دەستەوە، ئەگەر ژیرانە بیری لێبکەیتەوە دەتوانیت سودی گەورەی لێ‌وەربگریت لە داهاتودا، خۆشەویستی و ئاشتی لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەتدا بەدی دەکرێت، بەتەواوی پاڵپشتیت دەکەن، هەروەها لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، هەوڵبدە هاورێ کۆنەکانت ببینیت و یادگارییەکانی رابردو نوێ بکەنەوە، لەم ڕێگایەوە لە سترێس دوردەکەویتەوە، تەندروستیت زۆر باشە و هەست بە تەندروستیەکی باش دەکەیت.


کەوان
بڕیاری خێزانەکەت بە پێچەوانەی خواستی تۆیە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت بێڕێزیان بەرامبەر بکەیت، ڕێز دابنێ بۆ بریاری کەسانی چواردەورت، ئەمڕۆ لە نیگەرانی و سترێست کەم دەبێتەوە، دەتوانیت پلان دابنێیت بۆ هەر شتێک کەوا بەتەمایئەنجامی بدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە لەم کاتەدا پێویستە بڕیارەکانت ورد و ژیرانە بێت، بەردەوام سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.


گیسک
ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە لەروی پیشەییەوە، بەشێکی زۆر لە خەونەکانت دێنە دی و ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆئەوەی هەنگاویان بۆ بنێیتەوە، لە ژیانی تایبەتیتدا زۆر شتەکان لە دڵی خۆتدا هەڵمەگرە و هەستت بە هەر شتێک کرد بە ڕاشکاوی دەریببڕە، لەروی تەندروستییەوە هەست بە باشی و دڵخۆشی دەکەیت.


سەتڵ
لەژیانی خێزانیتدا روبەڕوی هەندێک کێشە و گرفت دەبیتەوە و توشی سترێس دەبیت، هەوڵبدە بە ئارامی بمێنیتەوە و بیر لە ڕێگەچارەکان بکەیتەوە بۆ چارەسەرکردنی، بۆ ئەوەی زیاتر توشی کێشە نەبیت، باشترە هەموو ئەو ئەرکانەی لەسەر شانتە جێبەجێیان بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پێویستتان بە لێکتیگەیشتنی زیاترە، تەندروستیت باشترە لە ئێستادا و جێگەی نیگەرانی نییە.


نەهەنگ
مێشکت بە تەواوی نائارامە و بە هەمو شتێک بێزار دەبیت، ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە شتە کۆنەکان فەرامۆش بکەیت و بۆ پێشەوە هەنگاو بنێیت، هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ خێزانەکەت مەکە کە ببێتە هۆی ئەوەیکە ئازاری هەستەکانیان بدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە کاتەکانت بە شتی بێسودەوە بەفیڕۆ مەدە، بۆ ئەوەی کێشەی خۆت و خۆشەویستەکەت چارەسەر بکەیت هەوڵبدە لێی تێبگەیت.



خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved