28/4/2021 05:41 PM

هەشت خۆراک کە نابێت بە گەدەی بەتاڵ بیانخۆیت

 ئەگەرچی ژەمی بەیانیان (20%) بۆ (25%) بڕی وزەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات، بەڵام نابێت فەرامۆشی بکەیت کە بەیانیان کاتێک مرۆڤ لەخەو هەڵدەستێت گەدەی بەتاڵەو بەشێکی زۆر لەو خۆراکەی وا رۆژی رابردو خواردویەتى هەرسکراوەو بۆی نییە هەموو جۆرە خواردنێک بخوات چونکە زیانی دەبێت بۆ تەندروستی. ماڵپەڕی brightside چەند خۆراکێکی بڵاوکردوەتەوە کە نابێت لە کاتی برسێتیدا بە گەدەی بەتاڵەوە بیخۆیت:


1. چا و قاوە
 ئەو کەسانەی کێشەی دروستبونی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە، باشترە چا و قاوە بە گەدەی بەتاڵ نەخۆنەوە، چونکە بە خواردنەوەی سیستمی هەرس، ترشی هایدۆکلۆریک دەردەکات و ئەمەش کێشە بۆ کرداری هەرەس دروست دەکات.

2. نانی سپی
 ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بیخۆیت، لەپڕ رێژەی گلوکۆز و ئەنسۆلینی خوێنت بەرزدەبێتەوە و دواتر بەخێرایی رێژەکەی دادەبەزێت و هەست بەبرسێتی زیاتر دەکەیت و ئەوەش وادەکات تا بڕێکى زۆر خۆراک بخویت.

3. گۆشتی سور
ئەگەرچی گۆشتی سور بڕێکی زۆری پرۆتین تێدایە، بەڵام کاتێکی زۆری پێویستە بۆ هەرسکردن، ئەمەش وزەیەکی زۆری پێویستە و بۆ گەدەی بەتاڵ و کاتی برسێتی گونجاو نییە.

4. سۆدە و خواردنەوە گازییەکان
ئەم جۆرە خواردنەوانە کاریگەری خراپیان لەسەر ڕووی ناوەوەی گەدە هەیە و هۆکارن بۆ زیاتر ڕژانی ترشی هایدرۆکلۆریک.

5. هەویرەمەنی
جۆرە چەورییەکی تێدایە کە هۆکارە بۆ دروستبونی ترشەڵۆکی گەدە و بۆ گەدەی بەتاڵ گونجاو نییە.

6. ئەڤۆکادۆ
ئەگەر بە گەدەی بەتاڵەوە بیخۆیت دەبێتە هۆی دروستبونی غازاتی ڕیخۆڵە و ئازاری سک.

7. سەوزە
نابێت بە گەدەی بەتاڵەوە بیخۆیت، چونکە جگە لەوەیکە تێرت ناکات، شەکری خوێنیشت دادەبەزێنێت.

8. میوە
ئەگەر بە گەدەی بەتاڵەوە بیخۆیت، بەخێڕایی رێژەی گلوکۆزی خوێنت بەرزدەکاتەوە و وادەکات  تا هەست بە هیلاکی بکەیت و برسی بیت.



سەرچاوە: brightside 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved