29/4/2021 07:50 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 29.04.2021

کاور 
لەوانەیە ڕوبەڕوی هەندێک گرفتتی تەندروستی ببیتەوە، پێویستە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت و خۆت فەرامۆش نەکەیت، لەسەرەتای ئەمڕۆدا کارەکان بەو شێوەیە نابن کە چاوەڕانی دەکەیت، بەلام لەکۆتایی رۆژدا هەموو شتەکان بەخواستی تۆ دەبێت، ئەگەر بەتەمای بەرنامەی گەشتێک دابنێیت، باشتر وایە بۆ چەند رۆژێک دوایبخەیت ئەگینا کێشەیەکی نەخوازراوت بۆ دروست دەبێت.

گا
ئەمڕۆ هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت و بەپێی نیشانەکان کاتێکی باشە بۆ بەکارهێنانی بیرۆکە نوێیەکانت، پەیوەندییە هاوڕێیەتییەکانت زۆر گەرم و گوڕ نین، کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانت بەیەکەوە بن و خۆشەویستی خۆتیان بۆ دەرببڕە، هەوڵبدە لە سترێسەکانی خۆت کەم بکەیەتەوە.


دوانە 
نابێت لەوە بترسیت کە لەلایەن کەسانی دەوروبەرتەوە ڕەتبکرێیتەوە، هەوڵبدە ئەزمونی نوێ تاقیبکەیتەوە و رێگەی جیاواز هەڵبژێریت، ئەم ماوەیە گرنگییەکی زیاتر بە خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە بزانیت داخوازییەکانی چییە، لەوە دەچێت بەهۆی سەرقاڵیتەوە پشتگوێت خستبێت.


قرژاڵ 
پێویستە لە هەڵسوکەوتدا هاوسەنگی رابگریت، بەومانایە کە کات بۆ پیشەکەت و هەروەها ژیانی تایبەتیت تەرخان بکەیت، ئەمڕۆ هیچ جۆرە چاوپێکەوتنێکی فەرمی قەبووڵ مەکە چونکە دواتر پەشیمانی لەدوا دێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئاگاداری وشەکانت ببە و هەوڵبدە هەستی خۆشەویستەکەت بریندار نەکەیت.

 

شێر
ئەمڕۆ گرنگییەکی زیاتر بدە بە تەندروستیت، راهێنان ئەنجامبدە و بەیانیان لە هەوایەکی کراوەدا وەرزش بکە، بەو شێوەیەتەندروستیت بەرەو باشتربوون ئەڕوات، ئاگاداری پەیوەندی نێوان خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت ببە و هەوڵبدە ناکۆکی دروست نەکەیت، هەوڵبدە ئێوارە خوانێک بۆ خۆشەویستەکەت ئامادەبکەیت و بانگهێشتی بکە لەپێناو پتەوبوونی پەیوەندیەکەتان.


فەریک
بە هیچ شێوەیەک چاوت لەسەر کارەکانت لامەدە، سەرکەوتنی تۆ نزیکە، ئەو وشە زبرانەی کەوا بەرامبەر کەسانی دەوروبەرت بەکاریدەهێنیت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی مەودا بکەوێتە نێوان تۆ و ئەو کەسانەوە، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بیت، لە پەیوەندییە کۆمەلایەتیەکانتدا توشی شکست دەبیتەوە، کەوابو وریاتر بیر لە وشەکان بکەرەوە، لەلایەنی تەندروستی جەستەیی و دەرونی هەست بە ماندوبونی زۆر دەکەیت کە هۆکارەکەی کارکردنی زۆرە.


تەرازو
رەنگە هەندێک ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت ڕووبدات، بەڵام جێگای نیگەرانی نییە بە زویی کۆتایی دێت، نیگەرانی تەندروستی ئەندامانی خێزانەکەت مەبە بەم زووانە هەموو شتێک باش دەبێتەوە، لەم ماوەیەدا هەندێک هەست بە بێ توانایی دەکەیت کە هۆکارەکەی ماندوبونی زۆرە، پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە، فەرامۆشی مەکە کە لە پێناو خۆشەویستەکەتدا خێزانەکەت فەرامۆش نەکەیت.


دوپشک 
ڕێگەمەدە بیرکردنەوەی نەرێنی و ترس لە ئامانجەکەت دورتبخاتەوە، متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت و هەمو هەوڵێکی خۆت بدە بەمشێوەیە سەرکەوتن دەستەبەر دەکەیت، ناجێگیری تەندروستی کەسێکی نزیکت بۆتە هۆی نیگەرانیت، هەوڵبدە گرنگی زیاتری پێبدەیت، هەوڵبدە لە هەڵەکانتەوە فێر ببیت و دووبارەی نەکەیتەوە، بۆئەوەی توشی کێشە نەبیت.


کەوان

لەلایەنی پیشەییەوە هەموو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت، بەو زوانە بیرکردنەوەی هاوپیشەکانت لەئاست تۆ دەگۆڕێت، لەلایەنی داراییەوە ڕۆژێکی ئاسایی دەبێت بۆ تۆ، هەوڵبدە لە پەیوەندییە کۆمه‌ڵایەتییەکانتدا ڕاستگۆ بیت و لێبوردە بە بۆ ئەوەی هەموان متمانەیان پێت هەبێت و خۆشیان بوێیت، بەرامبەر خۆشەویستەکەت بەرپرسیاریەتی ئەرکەکانت لە ئەستۆ بگرە.


گیسک
ئەمڕۆ دەستپێکێکی زۆر باش دەبێت بۆ تۆ، بە تەواویی ئەرێنیت و چەندین بیرۆکەی نوێ لە مێشکتدا دەبیندرێت، ئەگەر بەکاریان بهێنیت سودێکی زۆر دەکەیت، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت چاک بکەیتەوە، چونکە ئەوان تاکە کەسن کە بە ڕاستی پشتت دەگرن، نیگەران مەبە کێشە داراییەکانت لە داهاتوی نزیکدا چارەسەر دەبن.

 

سەتڵ
بەپێی نیشانەکەن ئەمڕۆ تا ڕادەیەک هەست بە نیگەرانی و بێزاری دەکەیت، ئەمەش وادەکات تا نەتوانیت بەباشی کارەکانت ئەنجام بدەیت، باشترە ئەمڕۆ گرنگی زیاتر بدەیت بە لایەنی دەرونیت و پشو وەربگریت، ئەگینا بەرەو خراپتر بوون دەڕۆیت، هەندێک لە هەڵسوکەوتەکانت لای خۆشەویستەکەت پەسەند نین، هەوڵبدە باشتر هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەیت.


نەهەنگ
ڕەنگە بەهۆی جیاوازی بیروڕاکانتەوە لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت ناکۆکیت بۆ دروست ببێت، هەوڵبدە لە بەرامبەرەکەت تێبگەیت، لەهەر بارودۆخێکدا بیت هەوڵی خۆت بدە تا بەباشی ڕەفتار بکەیت، ئەمرۆ ڕۆژێکی باشە لەلایەنی تەندروستییەوە، لەڕوی پیشەییەوە پێویستە هەوڵی زیاتر بدەیت بۆ ئەوە ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنیت.



خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved