1/5/2021 12:48 AM

چه‌ند كرده‌یه‌كی هه‌ڵه‌ كه‌ بۆ منداڵانی توشبوو به‌ زه‌ردووی ده‌كرێت

كاتێك منداڵ توشی زه‌ردوویی ده‌بێت، دایكان چه‌ندین كردار ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه‌ هه‌ندێكیان له‌سه‌ر قسه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نه‌شاره‌زا ئه‌نجامده‌درێن و له‌ كۆتاییدا زیانی بۆ منداڵه‌كه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ڕای پزیشكی پسپۆڕ پێویسته‌ دایكان ئه‌م كردارانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن و بێ پرسی پزیشك هیچ شتێك نه‌كه‌ن تا منداڵه‌كانیان نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و كرارانه‌ش، د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پزیشكی تایبه‌تی نه‌خۆشی منداڵ و كۆرپه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی به‌م كردارانه‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجام نه‌درێن.

*دانانی گڵۆپ و بلاجكتۆر له‌سه‌ر سه‌ری منداڵه‌كه‌و ڕووناكردنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژوره‌كه‌ (ده‌بێته‌ هۆی خه‌ولێزڕان و ڕه‌نگه‌ زیان به‌ چاویشی بگات).
تێبینی؛ درێژی شه‌پۆله‌كانی ڕووناكی ئه‌و گڵۆپه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ ئامێری چاره‌سه‌ری زه‌ردوویی جیاوازه‌ له‌ گڵۆپی ئاسایی ماڵان.

*پێدانی خورما، شه‌كراو، قه‌نداخ (به‌تایبه‌تی هه‌نگوین كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ئه‌بێت له‌م ته‌مه‌نه‌دا).

*زۆر شتنی منداڵه‌كه‌ (منداڵ هه‌بووه‌ له‌ڕۆژێكدا 4 جار شتویانه‌) گوایه‌ زه‌ردووییه‌كه‌ی به‌م شتنه‌ كه‌مئه‌بێته‌وه‌ له‌كاتێكدا زه‌ردوویی په‌یوه‌ندی به‌ خوێنه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك پێست (بۆیاخێك نییه‌ به‌ پێسته‌وه‌و به‌ شتن لابچێت).

*ده‌رخستنی قاچ و ڕووتكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ یان له‌به‌رنه‌كردنی جلوبه‌رگی پێویست و خستنه‌ به‌رسه‌رما (گوایه‌ به‌گه‌رما زه‌ردوویی زیادئه‌كات).

خاك – ئا/ لانه كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved