1/5/2021 10:28 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 01.05.2021


کاور 
ناتوانیت ڕوداوەکانی رابردوو بگەڕێنیتەوە، خۆت بۆ ئەمە نیگەران مەکە، دەربارەی ئەو ڕووداوانەی تێپەڕیون، هەوڵبدە بیر لە داهاتوو بکەیتەوە، لە ڕووی سۆزدارییەوە ئەمڕۆ ڕۆژی بەختت دەبێت ، خۆشەویستەکەت راستگۆیە لەگەڵتدا و پەیوەندیتان بەرەو باشتربوون ئەڕوات، ئەم چەند ڕۆژە ئاگاداری لایەنی داراییت بە، بەبێ بیرکردنەوە و پلان پارەکانت خەرج مەکە.


گا
لە نێون شتەکاندا هاوسەنگی رابگرە، دروست نییە بە تەواوەتی خۆت بۆ یەک لایەنی ژیانت تەرخان بکەیت و لایەنەکانی دیکە پشتگوێ بخەیت، لەروی پیشەییەوە هەندێک بەربەست دێنە پێشەوە و نیگەرانت دەکەن، بەڵام دڵنیابە لەوەیکە لەداهاتوودا بەهێزت دەکەن.


دوانە 
کاتی ئەوەیە تا کێشە تایبەتییەکانی ژیانت چارەسەر بکەیت، ئەگەر لەگەڵ هاوڕێیەکتدا ناکۆکیت هەیە، هەوڵبدە پەیوەندی پێوە بکەیت و هاوڕێیەتیتان چاک بکەیتەوە، لەروی پیشەییەوە لە ڕۆژانی داهاتودا بەرەوڕوی چەند بەربەستێک ئەبیتەوە ، خۆتی بۆ ئامادە بکەو بیرکردنەوە نەرێنییەکان لە مێشکت بسڕەوە.


قرژاڵ 
لەلایەنی پیشەییەوە بارودۆخەت زۆر باشە و لەشوێنی کارەکەت هەست بە ئاسودەیی ئەکەیت، بەڵام ئەگەر ئامۆژگاری لە هاوپیشەکانت وەربگریت و لەپیشەکەتدا لەبەرچاوی بگریت، ئەوە لەوەش زیاتر سەرکەوتو دەبیت، ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوە دێتە پێشەوە تا خۆشەویستەکەت ببینیت و هەندێک کات بەیەکەوە بەسەر بەرن.


شێر
بەپێی ئاماژەی نیشانەکان، بەهۆی هەندێک لێک تێنەگەیشتنەوە ناکۆکی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەتدا دێتە پێشەوە، ئەگەر بارودۆخەکەت لەلایەنی پیشەییەوە بەو شێوازە نەبوو کەوا پێشبینیت دەکرد بێ‌هیوا مەبە، بەڵکو زیاتر هەوڵبدە و تواناکانت دەربخە بۆ کەسانی دەوروبەرت، لەبەر هۆکاری تەندروستی خۆر دوربخەرەوە لە خواردنەوە گازییەکان.


فەریک
بەرپرسیاریەتییەکی زۆری خێزانەکەتت لەسەر شانە و ئەمەش بۆتە هۆکاری نیگەرانیت، ڕەنگە بڕیارەکانی تۆ کاریگەری لەسەر داهاتوی خێزانەکەت هەبێت کەوابوو زیاتر وریابە لە بڕیارەکانت، ئامۆژگاری بورجەکەت  ئەوەیە کە خۆت لە دڵەراوکێ و سترێس دوربخەیتەوە و لەپیناو پاراستی تەندروستیتدا وەرزش ئەنجام بدەیت.


تەرازو
لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەتدا هەندێک بیری جیاواز و لێکتێنەگەیشتن هەیە، ئەگەر لەم بارودۆخەدا کێشەیەک هاتەپێشەوە هەوڵبدە بەسەر توڕە بونەکانتدا زاڵ ببیت تا کێشەی گەورەتر دروست نەبێت، هیچ بڕیارێکی گرنگ نادەیت کەوابو پێویستە ناکات خۆت بە بیرکردنەوەی بێسودەوە سەرقاڵ بکەیت، بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ لەلایەنی تەندروستییەوە رۆژێکی باش نابێت، زیاتر گرنگی بە خۆت بدە.


دوپشک 
هەمیشە هەوڵبدە پابەندی بڵێنەکانت بیت و بەجێیان بهێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە باشترە دوربکەویتەوە لە کارکردنی زۆر و هەوڵدانی زیاتر لەتواناکانت، پێویستە لە نێوان کارەکانتدا پشو وەربگریت، ئەگینا ئەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەمیشە کێشەی بچوک هەر دێتە پیشەوە، بەڵام خۆت ئەبێ هەوڵبدەیت ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت و ڕێگە نەدەیت کێشە بچوکەکان گەورە ببنەوە.


کەوان
بەپێی ئاماژەی نیشانەکەن ئەمڕۆ لەلایەنی پیشەییەوە دەسکەوتی باشت ئەبێت و بەرەو قۆناغێکی باشتر هەنگاو ئەنێیت، پێویستە زیاتر متمانەت بەخۆت و تواناکانت هەبێت و بە خواستی کەسانی دیکە رەفتار نەکەیت، لایەنی سۆزدارییت جێگیرە، جێگەی نیگەرانی نییە و بەمشێوازەی ئێستات هەست بە دڵخۆشی و خۆشەویستی دەکەیت، وەرزشکردن و ڕاهێنان لە توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دورتدەخاتەوە.


گیسک
لەم ماوەیەدا مێشکت بەهۆی هەندێک گرفتی داراییەوە سەرقاڵە، لەروی پیشەییەوە بەشێکی زۆر لەکارەکانت بە تەواونەکراویی ئەمێنێتەوە، باشترە لە ئەمڕۆدا هیچ بریارێکی مەترسیدار نەدەیت، بۆ ئەوەی تەندروستیت پارێزراو بێت پێوسیتە  بەر لە هەموو شتێک خۆت دوربخەیەتەوە لە فشاری دەرونی.


سەتڵ
لە ژیانی سۆزداریتدا بەرەوڕوی هەندێک کێشە دەبیەتەوە، پێویستە زۆر بە هێمنی هەوڵبدەیت بۆ چارەسەرکردنیان، لە ژیانی تایبەتیتدا بەرەوڕوی دۆخێک دەبیتەوە کە بڕیاردان بۆت قورس ئەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکێکی زۆرت دەکەوێتە سەرشان، ئەگەر سەرنجی تەواوت لەسەریان هەبێت ئەوە بە باشی ئەنجامیان ئەدەیت و جێگەی نیگەرانی نییە.


نەهەنگ
ئەم چەند رۆژەی ڕابردوو هەندێک کێشەت بۆ دروست بوو کە بە تەواوەتی مێشکتی سەرقاڵ کردبوو و توشی دڵەراوکێی کردبوی، بەڵام بەپێی نیشانەکان ئەو کێشانە کۆتاییان دێت و ئیتر هەست بە ئارامی دەکەیت دڵخۆش دەبیت، ئەمڕۆ پێویستە زیاتر وریای لایەنی داراییت بیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر تەنها رای خۆت بسەپێنیت پەیوەندییەکەتان تێکئەچێت.




خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved