1/5/2021 11:34 AM

سوودی ئەڤەکادۆ بۆ ریخۆڵە

ئەڤەکادۆ-بەکتریا-ریخۆڵە-نەخۆشی. سەرەتا ئەستەمە پەیوەندییەک لە ناو ئەم وشانەدا بدۆزیەوە بەڵام هەقیقەت شتێکی دیکەیە. زانایان توانیان ئاسەواری خواردنی رۆژانەی ئەڤەکادۆ بەراورد بکەن. ئەنجامی ئەم توێژینەوانە لەوانەیە سیستمی خواردنەکانتان بگۆڕێت.
زیاترین ژمارەی بەکتریاکان لە ریخۆڵەکاندا جێگیر بوون. بەڵام نابێ نیگەران بن چونکە ئەم بەکتریانە زۆربەیان بەسوودن و بەرگیری لە گەشەی میکرۆب و هەوکردن دەکەن. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنی رۆژانەی ئەڤەکادۆ کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر سیستمی هەرس هەیە و جگە لەوەی بەکتریاکانی ریخۆڵە زیاد دەکات، ئاسیدەکانی زەراویش کەم دەکاتەوە و رادەی ئاسیدە چەورەکان بەرز دەکاتەوە.
ئەم بابەتە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی خۆڕاگریی سیستمی بەرگری جەستە و بەرگیری لە جۆرەکانی نەخۆشی دەکات بۆ نموونە: شێرپەنجە، شەکرە و نەخۆشیییەکانی دڵ. ئەم میوەیە هەروەها بەرگیری دەکات لە تێکچوونی هاوسەنگیی بەکتریایی لە ریخۆڵەکاندا.
بۆ ئەم مەبەستە پێویست نییە رۆژی یەک دانە ئەڤەکادۆ بخۆن. خواردنی رۆژانەی 140 گرام لەم میوەیە بۆ ژنان و 175 گرام بۆ پیاوان، دەتوانێ ئەم سوودانەی هەبێت. هەوڵ بدەن ئەڤەکادۆ لە یەکێک لە ژەمە خواردنەکانتان زیاد بکەن. ئەوەتان لە یاد بێ ئەڤەکادۆ بە تەنها ناتوانێ کێشەکانی ئێوە چارەسەر بکات. سیستمی خۆراک دەبێ هاوسەنگ بێت و وەرزش کردن و چالاکیی جەستەیی فەرامۆش مەکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved