2/5/2021 09:17 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 02.05.2021

کاور 
بەپێی ئاماژەی هێمانکان تۆ ئەبێ لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵێکی زیاتر بدەیت، بەم شێوەیە دەتوانیت سەرنجی کەسانی دەوروبەرت رابکێشیت و دەرفەتی ئەوەت بۆ دێتە پێشەوە تا کەسانی زیاتر بناسیت و بەم جۆرە هاوکارت دەبن بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانت، بەتەمای دەربارەی خێزانەکەت بڕیارێکی گرنگ بدەیت، هەوڵبدە بەوردی بیر لەدەرئەنجامەکە بکەیتەوە تا دواتر پەشیمان نەبیتەوە.


گا
دۆخی دەرونی تۆ لە ئێستادا زۆر باش نییە، زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە توڕە و میزاجییت، بیر لەوە بکەرەوە کێ شایەنی ئەوەیە خۆتی بۆ نیگەران بکەیت، هەوڵبدە گرفتەکانی ژیان بە قورسی وەرنەگریت، لەوە ئاگادار بە کە لە ئێستادا خێزان و هاوڕێکانت پێویستیان بە بوونی تۆیە و ئەبێ لەگەڵیان بیت و پاڵپشتیان بکەیت.


دوانە 
کاتێک بەتەمایت کێشەکان چارەسەر بکەیت ئەبێ هێمنی خۆت بپارێزیت، توڕەیی و پەلەکردن توشی کێشە و گرفتت دەکاتەوە، هەوڵبدە سوود لە ئامۆژگاری کەسانی دیکە وەربگریت، بۆئەوەی سود لە هەڵەکانت وەربگریت و لە ئێستادا دووبارەیان نەکەیتەوە، هەوڵبدە بە چاوێکی رەخنەگرانەوە ڕابردوو فەرامۆش بکەیت.


قرژاڵ 
تۆ نابێ رێگە بدەیت بە کەسانی کەم ئەزمون تا کارەکانت بۆ هەڵبسەنگێنن، ئەگەر ئەمکارە بکەیت ئەوە کاریگەری لەسەر سەرکەوتنت دەبێت، پێویستە لە هەوڵەکانت بەردەوام بیت بە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، بەپێی نیشانەکان ناکۆکی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت لە ماوەیەکی کوردتدا چارەسەر دەبێت و پەیوەندیتان هاوشێوەی ڕابردو بەهێز دەبێتەوە، تەندروستیت زۆر باشە و ئەمڕۆ هەست بە وزەیەکی ئەڕینی زۆر دەکەیت.


شێر
ئەمڕۆ بەپێی نیشانەکانی ئەستێرەناسی لە چەند ڕویەکەوە رۆژێکی ناوازە دەبێت بۆت، راستە ئەرکێکی زۆر بەسەر تۆدا کەوتووە بەڵام تەنها یەک تۆز زیاتر خۆت ماندوبکە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت و کەڵکە نەبن بەسەرتدا، نابێت لەلایەنی تەندروستیەوە هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک بکەیت ئەگینا مەترسی توشبون بە نەخۆشی درێژخایەن زیاد دەکات، هەوڵبدە لەجئەگەری هەر نیشانەیەکدا سەردانی پزیشک بکەیت.


فەریک
ئەبێ زیاتر لە ڕابردوو سەرنجت لەسەر هەنگاوەکانت بێت و بە ژیرانە بیربکەیتەوە تا لە کێشەیەکان دوربکەویتەوە، تۆ دەتوانی بەیارمەتی پاڵپشتی خۆشەویست و خێزانەکەت بەسەر هەمو ئەو بەربەستانەدا زاڵ بیت کەوا لە ژیانتدا دێنە سەر رێگەت، لەکاتی کارکردندا زیاد لەپێویست خۆت هیلاک مەکە، ئەگەر پێویست بوو پشو وەربگرە ئەگینا جڵەوی کارەکانت لەدەست ئەدەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەمڕۆ زۆر باشیت و ئەگەری ئەوە هەیە هەواڵ یان شتێک بگاتە دەستت.


تەرازو
تۆ ئەم ماوەیە لەڕووی داراییەوە کەمترین پارەت خەرج کردوە، هەر لەبەر ئەمەش دەتوانیت لە ئێستادا پارەکانت بۆ خۆشی خۆت و خوشەویستەکەت بەکاربهێنیت چونکە هیچ کێشەیەکی داراییت بۆ دروست نابێت، بەپێی هێماکان خۆشەویستی و دڵخۆشی لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەتدا بەدی ئەکرێت، ئەگەرچی ئەم چەند رۆژەی رابردو لەلایەنی سۆزدارییەوە سەرکەوتنت بەدەست نەهێنابوو، بەڵام خوشحاڵ بە چونکە ئەمڕۆ هەموان بە تواناکانت سەرسام دەکەیت.


دوپشک 
تۆ بەهۆی زۆری کارکردنەوە ناتوانیت کاتی تەواو تەرخان بکەیت بۆ خۆشەویستەکەت، ئەمەش دەرئەنجامی باشی نابێت و پێویستە ئاگاداری ئەم بابەتە بیت دەنا پەشیمان دەبیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵبدە بە هێمنی کارەکانت ئەنجام بدەیت، دەنا کێشەت بۆ دروست دەبێت، هاوکاری ئەندامانی خێزانەکەت بکە هەروەها زیاتر گرنگیان پێبدە و لە ئەرکەکانیاندا زیاتر یارمەتیدەریان بە، لەلایەنی تەندروستییەوە باشیت، بەڵام پێوسیتە سەرنجی تەواو بدەیتە خۆت، بەپێی هێماکان ئەگەری نەخۆشی لە تۆ نزیکە.


کەوان
حەزدەکەی هەمو ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکەیت کەوا بەسەرتدا کەڵەکە بوون و بۆ ئەمە پێویستە هەموو سەرنجت تەرخان بکەیت بۆ کارەکەت، رەنگە لە ژیانی تایبەتیتدا تووشی کێشەیەک ببێتەوە و لەوانەیە ئەندامانی خێزانەکەت بە بڕیارەکانت رازی نەبن، بەڵام لەجیات دژایەتی کردنیان پێویستە بە وردی تێیانبگەیێنیت، پاش ئەمە بیرکردنەوەیان دەگۆڕێت، لەکاتی قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا وریای ئەو وشەکانت ببە وا بەکاریان دەهێنیت.


گیسک
ئەمڕۆ رۆژێکی باشتر دەبێت بۆ تۆ، متمانە بەخۆبونت زیاد دەبێت و هەست بە وزەیەکی زۆری ئەرێنی دەکەیت، لەروی پیشەییەوە خاوەن کارەکەت بە هەوڵەکانی تۆ  زۆر دڵخۆشە ، لە ژیانی تایبەتی خۆتدا هەست بە ئاسودەیی ئەکەیت، لەگەڵ ئەوانەش‌دا هەندێک بەرپرسیاریەتی هەیە لەسەر شانت کە باشترە وایە لەئاستیان کەمتەرخەم نەبیت.


سەتڵ
بەپێی نیشانەکان، لەڕووی داراییەوە ئەنجامێکی باش بەدەستدەهێنیت، هەروەها بەهۆی هەوڵی زۆر، لە پیشەکەتدا سەرکەوتو دەبیت و بە باشی ئەرکەکانت بەجێ دەهێنیت، بینینی خۆشەویستەکەت کاریگەر دەبێت لەوەیکە زیاتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت، کەوابوو هەوڵبدە کاتێکی زیاتری لەگەڵدا بەسەربەریت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت و هەست بە هیچ کەمییەک ناکەیت.


نەهەنگ
ئەمڕۆ ئەگەری ئەوە زۆرە کە روبەروی چەند کێشەیەک ببیتەوە کە پەیوەندیان بە تەندروستیتەوە هەیە، لەوانەیە زۆر نائارام بیت، تۆ دەبێ خۆت لە خواردنی دەرەوە دوربخەیتەوە، ئەو شتەی ماوەیەکی زۆرە ئاواتی بۆ دەخوازیت دێتەدی و دڵخۆش دەبیت، لە ناکۆکیەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەتدا، بەرامبەرەکەت بە خەتابار مەزانە و هەوڵبدە بەچاوی کراوەوە چارەی پرسەکان بکەیت.




خاک_ شاهۆ

 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved