2/5/2021 11:12 AM

بە خواردنی ئەم خۆراکانە کێشی جەستەتان دابەزێنن

بۆ دابەزاندنی کێش دەبێ ئەو بڕە کالۆرییەی وەریدەگرن بەنیسبەت ئەو بڕە کالۆرییەی کە دەیسووتێنن کەمتر بێت. رێگەیەک نۆ کەمبوونەوەی ئەو کالۆریانەی وەریدەگرن، چڕ بوونەوە لەسەر ئەو خۆراکانەن کە کالۆریان کەمە. ئەو خۆراکانە ئەگەرچی کالۆریان کەمە بەڵام بە باشی تێرتان دەکەن و برسیتان نابێت. لەدرێژەدا بەشێک لە جۆرە خۆراکانە دەخەینە روو.

سێو: سێب پڕاوپڕە لە ریشاڵ و تامە شیرینەکەی حەزی خواردن لە ئێمەدا دادەمرکێنێت. هەوڵ بدەن سێو بە توێکڵەکەیەوە بخۆن، چونکە زۆرترین ریشاڵ لەو بەشەدایە.
بادەم: 10 بۆ 12 دانە بادەم نزیکەی 100 بۆ 120 کالۆری هەیە، بەڵام خواردنی ئەم 100 کالۆرییە تێرتان دەکات و ئەگەری وەرگرتنی کالۆری دیکە لەلایەن ئێوەوە کەم دەکاتەوە.
هێلکەی مریشک: هێلکەی مریشک پرۆتینێکی زۆر و کالۆرییەکی کەمی هەیە و ئەم تایبەتمەندییە ئەم خۆراکەی کردووە بە باشترین بژاردەکان بۆ سیستمەکانی دابەزاندنی کێش.
ماسی: پڕاوپڕە لە پرۆتین و توێژینەوەکان دەریانخستووە پەیوەندی بە دابەزینی کێشەوە هەیە. پرۆتین بەرگیری دەکات لە برسییەتی و بەنیسبەت خۆراکی دیکەوە درەنگتر هەرس دەبێت.
تەماتە: ئەم سەوزەواتە بەتامە کالۆری کەمە بەڵام بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر مرۆڤ تێر دەکات. تامی خۆش و بەهێز و ئاو و ریشاڵی ناو ئەم سەوزەواتە ئەم هەستە بەدی دێنێت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved