2/5/2021 11:13 AM

حەبی دژە کۆرۆنا چییە؟

زانایان دەڵێن بە دروست کردنی ئەم حەبە لەوانەیە بکرێ کۆتایی بە کەرەنتین و سنووردارکردنی ژیانی رۆژانە بهێندرێت. دەرمانێکی دژە ڤایرۆس کە بەرگیری لە پێشکەوتنی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بکات لەوانەیە بەر بە روودانی شەپۆلە مەرگهێنەرەکانی دیکەی کۆرۆان لە وەرزە ساردەکاندا بگرێت و یارمەتیمان بدات لەگەڵ ئەم ڤایرۆسەدا بژین و تەندروستیش بین.
تا ئێستا تەنها دەرمانی دژە ڤایرۆس کە لە تاقیکارییەکاندا بۆ چارەسەری کۆڤید-19 بەکار هاتووە، "فاویپیراویر"ـە کە دەرمانی تایبەتی ئەنفلۆئانزایە و چاوەڕوان دەکرێ دەرئەنجامی ئەم تاقیکارییە تا ٦مانگی دیکە دەر بکەوێت.
کەوین بلاید، چاوەدێری باڵای زانکۆی گلاسکۆی سکاتلەندا گوتی: "ئەگەر دەرمانی دژەڤایرۆس کاریگەر بێت، هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو پێشەوە. کادیری نەخۆشخانەکان ئیتر زەختێکی ئەوتۆ نایەتە سەریان."
خواردنی رۆژانەی یەک حەبی دژەڤایرۆس بۆ کەسێک لە چەند رۆژێکە تووشی کۆرۆنا بووە، دەتوانێ ڤایرۆسەکە لە جەستەیدا نەهێڵێت و لەناوی ببات. زانایان دەڵێن تا 6 مانگی دیکە وڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە.
دەرمانە دژەڤایرۆسەکان بە بەرگیری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەر بەر نەخۆشییەکە دەگرن، بەلام لە زۆرینەی ئەو تاقیکاریانەی لە جیهاندا خەریکە ئەنجام دەدرێن، زیاترین سەرنج لەسەر ئەو دەرمانانەیە کە نیشانەکانی نەخۆشییە چارەسەر دەکەن.
ئەگەر ئەم تاقیکارییە کاریگەربوونی "فاویپیراویر" پشتڕاست بکاتەوە، لەوانەیە ببێت بە یەکەم دەرمانی دژەڤایرۆس بۆ جۆری سووکی نەخۆشیی کۆڤید-19 کە زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون لەخۆ دەگرێت.
دێگزامێتازۆن تۆسیلیزۆمب، چەند دەرمانی دیکەن لە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی کۆرۆنا کاریگەر بوون. رێمدسیویر دەرمانێکی دژە ڤایرۆسە بەڵام کاریگەرییەکی لاوازی لەسەر حاڵەتە قورسەکانی کۆڤید-19 هەبووە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved