وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر كار بۆ بره‌ودان به توندوتیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بكات. له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ھه‌رێمدا هاتووه، رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ھه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌كرێنه مادده‌یه‌كی میدیایی فراوان و به شێوه‌یه‌ك زه‌قده‌كرێنه‌وه كه ده‌بنه ھانده‌ر بۆ بره‌ودان به توندوتیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و تێكدانی ئاشته‌وایی. هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاگاداریش ده‌داته كه‌ناڵه‌كان كه خۆیان له‌و ھه‌واڵانه به‌دوور بگرن كه ده‌بنه ھۆی تێكدانی باری ده‌روونی خه‌ڵك و شیرازه‌ی خێزان، ئه‌گه‌رنا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به كه‌ناڵی سه‌رپێچیكار ده‌گرنه‌به‌ر. خاك - وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure