چۆنێتی دروستكردنی گیراوه‌یه‌ك به خه‌یار كه وه‌ك زه‌ڵاته له‌گه‌ڵ گۆشت و خواردنی توندا ئاماده ده‌كرێت، جیاوازتر له ترشیاتی كورده‌واری ئه‌م گیراوه‌یه پێویستی به‌وه نییه بۆ ماوه‌یه‌ك دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردن ده‌ستبه‌جێ ده‌خورێت. كه‌ره‌سته‌كان: 1 خه‌یار 1 قاش پیازی سوور نیو بیبه‌ری تونی بچوك و سوور 2 كه‌وچك چێشت شه‌كر 1 كه‌وچك چێشت خه‌ل 1 كه‌وچك چا خوێ 1 كوپ ئاو شێوازی ئاماده‌كردن: * خه‌یاره‌كه له ناوه‌ڕاسته‌وه له‌سه‌ر درێژی بیكه به دوو قاش، دواتریش به‌ته‌نكی قاشیان بكه. * قاشه پیازه‌كه‌و نیو بیبه‌ره‌كه‌ش زۆر به‌وردی قاشبكه. * له‌ناو قاپێكدا ئه‌و كه‌ره‌ستانه هه‌مووی تێكه‌ڵبكه. * هه‌وڵبده له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا یه‌ك كوپ ئاو و خه‌ل و شه‌كرو خوێیه‌كه‌ش تێكه‌ڵبكه. * مه‌نجه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر ئاگر دابنێ و به‌رده‌وام تێكیبده تا ده‌كوڵێت. * له كۆتاییدا به‌سه‌ر قاپه زه‌ڵاته‌كه‌یدا بكه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك دایبنێ تا سارد ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ساردبوونه‌وه ئاماده‌یه بۆ خواردن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure