3/5/2021 09:13 AM

کۆکا تەنها بۆ خواردنەوە نییە، ئەم سوودانەشی هەیە

لەوانەیە ئێوەش کۆکاتان بە هۆی زیانە تەندروستییەکانییەوە لە بەرنامەی خواردنەکانتان سڕیبێتەوە؛ بەڵام کۆکا تەنها بۆ خواردنەوە نییە و بۆ مەبەستی دیکەش بەکار دێت، هەر لە لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی جلوبەرگەوە تا پاککردنەوەی ژەنگی کانزاکان. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە بەکارهێنانەکانی کۆکا ئاشنا دەبین.

کۆکا بۆ دروستکردنی خواردنەکان: ئەگەر کۆکا تامێکی خۆشی هەیە بۆ لە خواردن کردندا بەکاری نەهێنین؟ ئەم خواردنەوەیە باشترین مادەیە بۆ ناسککردنەوەی گۆشت.
شۆردنی جلوبەرگ: پاککردنەوەی شوێنەواری خوێن و چەوری لەسەر جلوبەرگەکان کارێکی ئەستەمە. کۆکا دەتوانێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. کەوابوو لەگەڵ پاککەرەوەکانی دیکە هەندێک کۆکاش بەکار بێنن و دواتر ئەنجامەکەی ببینن
لەناوبردنی ژەنگی باتری ئۆتۆمبێل: کۆبوونەوەی ژەنگ و خورانەوە لەسەر باتری ئۆتۆمبێل کێشەیەکی باوە. بە خۆشحاڵییەوە کۆکا ئەم کێشەیەش چارەسەر دەکات.
پاککردنەوەی قاپ و قاچاغ: هەندێک جار خواردنەکان بە هۆی گەرمای زۆرەوە بە بنی قابلەمە و تاوەکانەوە دەنووسێن و تەنانەت بە ئاوی گەرمیش لێ نابنەوە. بۆ ئەم مەبەستە کۆکاکە لەناو قابلەمەکە بکەن و نیو کاتژمێر بیکۆڵێنن و ئینجا پاکی بکەنەوە
لەناوبردنی بۆیاخی قژ: ئەگەر لە دوای بۆیاخی قژ، رەنگی قژتان لێڵ بووە و دەتانهەوێ بیگەشێننەوە، دەتوانن کۆکا بەکار بێنن. شۆردنی قژەکان بە کۆلا ئەم کێشە چارەسەر دەکات.

 

سەرچاوە: viralifes  emlii

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved