3/5/2021 09:15 AM

چەند نیشانەی مەترسیدار سەبارەت بە تەندروستیی جەستە

هەموومان هیوادارین ژیانی ئەمڕۆمان لە دوێنێ باشتر بێت بەڵام ئەگەر جەستەیەکی ناتەندروست و نەخۆشمان هەبێ چی روو دەدا؟ روون و ئاشکرایە کە لەم دۆخەدا هیچ ئامانجێک بە ئەنجام ناگات چونکە تەندروستیی جەستە بناغەی تەندروستیی زەین و ناخی مرۆڤە. کاتێک جەستە هەندێک نیشانەی لە خۆی دەرخست دەبێ وریا بین و نەیخەینە پشت گوێ. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەیەن.

ماندوویەتیی درێژخایەن: ئەگەر زۆرینەی کاتەکان ماندوون و وزەی پێویستتان بۆ راپەڕاندنی کارەکانتان نییە، جەستەتان خەریکە شتێکتان پێدەڵێت.  سیستمی خۆراکیی ناتەندروست یەکێک لە هۆکارەکانی ماندوویەتیی درێژخایەنە. ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتیان کەمە وزەی پێویست بۆ جەستە دابین ناکەن و هەروەها دەتوانێ نیشانەی نزم بوونی شەکری خوێنیش بێت.
سارد بوونی جەستە: گەرمیی جەستە بەگشتی 37.5 دەرەجەی سەنتیگرادە و ئەگەر لەم ژمارەیە کەمتر و زیاتر بێت دەبێ سەردانی پزیشک بکەین. سارد بوونی جەستە و کەم وزەیی نیشانەی هێور بوونی پرۆەی پیتابۆلیزم و تیرۆئیدە و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ گەشەی ڤایرۆس و بەکتریاکان.
بێ‌خەوی و کەم‌خەوی: ئایا خەوەکەتان کێشەی هەیە؟ لەوانەیە ئێوەش تووشی ئەم حاڵەتە بووبێتن کە شەوانە پاش خۆ تلاندنەوەیەکی زۆر خەو نایەتە چاوتانەوە. ئەمە نیشانەی بێ‌خەوی و نەبوونی وزەیە. لەم حاڵەتەدا وا باشە سەردانی پزیشک بکەن.
کێشەی هەرس: تا ئێستا بیرتان لە رەوتی هەرسی خۆراکەکان کردووەتەوە؟ جەستە خۆراکەکان چۆناوچۆن هەرس دەکات؟ ئەگەر هەمیشە غازاتتان هەیە یان ئەو خۆراکەی دەیخۆن دەیهێننەوە، کێشەی هەرستان هەیە یان ئەو خۆراکەی دەیخۆن لەگەڵ گەدەتان ناگونجێت.
کاتێک ناتوانن کێشتان دابەزێنن: ئەگەر کێشی جەستەتان بەردەوام سەر و ژوور دەکات و ناتوانن کێشتان دابەزێنن، جەستەتان خەریکە پێتان دەڵێ دەبێ بە سیستمی خۆراک و لایف ستایلەکەتاندا بچنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved