3/5/2021 12:34 PM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 03.05.2021

کاور 
ئەمڕۆ تا ڕادەیەک نیگەرانیت بۆ تەندروستی کەسێکی نزیکی خێزانەکەت، هەر لەبەر ئەمەش هەست بە سترێسی زیاتر ئەکەیت، ئەمە هۆکارە بۆ ئەوە نەتوانیت بە باشی ئەرکەکانت  ئەنجام بدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە، لە هەر دۆخێکدا بێت هەوڵبدە پشوو وەربگریت، بەم شێوەیە ئەتوانی بەردەوام وزەت هەبێت، بەپێی نیشانەکان، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە بەتەواویی پاڵپشتی دەکرێیت.


گا
نیشانەکان ئاماژە ئەدەن کە کێشە و گرفتێکی زۆرت هەڵگرتووە،باشترە تا ڕادەیەک باری سەر شانت سوک بکەیت، هەوڵبدە رێگەیەکی ستراتیژیانە بدۆزیتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ژیانت، بەتایبەتی ژیانی پیشەییت، هەر رۆژێک کە تێپەڕ دەبێت، لە تەمەنی تۆ کەمدەبێتەوە، کەوایە کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە.


دوانە 
 چاوەڕێ مەکە هەموو شتێک بە خۆشی بێت بەدەستتەوە کەوابو بەربەستەکان بشکێنە، بەڵام وریابە هەڵبژاردنی رێگەی هەڵە دەتوانێ توشی پەشیمانیت بکات، ئەو ستراتیژییانەی کەوا بۆ چارەسەری کێشەکان بەکاریان دەهێنیت، لەوانەیە چیتر سودیان نەبێت، هەوڵبدە ڕێگەی نوێ بدۆزیتەوە.


قرژاڵ 
بەپێی نیشانەکانی، هەندێک کێشەت هەیە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، بەڵام نیگەران مەبە، بەم زوانە کێشەکانت کۆتایی دێت بە مەرجێک تێگەیشتن لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەتدا هەبێت، ئاگادار بە تۆ نابێت لەسەر قسەی کەسانی چواردەورت خۆشەویستەکەت هەڵبسەنگێنیت، ئەبێ متمانەی تەواوت پێی هەبێت، لەلایەنی تەندروستییەوە گرنگی بە سیستمی خۆراکت بدە.


شێر
هێماکانی ئەستێرە ناسی باس لە بەفیڕۆچوونی پارەیەکی زۆر ئەکەن، ئەگەر کۆنترۆلی ئارەزوکانت نەکەیت، هەوڵبدە پارەکانت بۆ شتی پێویست خەرج بکەیت نەک ئارەزووەکانت، پێدەچێ تا ڕادەیەک لە بیرکردنەوەدا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت جیاوازیت هەبێت و ئەمەش ببێتە هۆی ناکۆکی لە نێوانتاندا، گرنگ نییە بارودۆخەکە چۆنە پێویستە بە ڕێزەوە مامەڵە بکەیت و کۆنترۆڵی وشەکان و ئاکارت بکەیت، ماندووبونی زۆر کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستیت بۆیە ئاگاداری خۆت ببە.


فەریک
لەلایەنی سۆزداریيەوە پێویستە تۆ زیاتر لە ڕابردوو سەرنجت لەسەر پەیوەندیيەکانتان ببێت، هەوڵ بدە کاتێکی زیاتر پێکەوە بەسەر بەرن، لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵبدە  خۆت دوربخەیتەوە لە گفتوگۆکردن و ناکۆکی دروستکردن لەگەڵ هاوپیشەکانت و مەهێڵە کاریگەری نەرێنی لەسەر پیشەکەت دروست ببێت، بزانە کە گرنگیدانی زیاتر بە خێزانەکەت هۆکارە بۆ ئەوەی خۆشەویستی زیاتر لەنێوان ئەندامەکانی خێزانەکەتدا زیاتر ببێت.


تەرازو
نیشان باس لەوە دەکەن کە تۆ لە ئێستادا زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە هەست بە خۆشەویستی دەکەیت و ئەگەر ئەوە هەیە بڕیارێکی گرنگ بدەیت لەئاست لایەنی سۆزداریت، بڵام پێویستە هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگریت، لەلایەنی پیشەییەوە بەهۆی زیرەکی و بەتواناییتەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، ئەمرۆ پێویستە گرنگیەکی زیاتر بە تەندروستی خۆت بدەیت، هەروەها دەربارە نەیارەکانت نیگەران مەبە، لەم کاتەدا توانای ئەوەیان نییە زیانت پێبگەیەنن.


دوپشک 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجامی کارەکانت دڵخۆشکەر ئەبێت هەم بۆ خۆت و هەمیش بۆ شوێنی کارکردنەکەت، بۆ ئەوەی لایەنی داراییت جێگیر بێت پێویستە بە وریاییەوە پارەکانت خەرج بکەیت و نەهێڵیت ڕوبەڕوی کێشەی ببیتەوە، لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی سۆزداریت زۆر باشە، لە ڕێگەی گوێگرتن لە ئامۆژگاریەکانی ئەندامانی خێزانەکەتەوە دەتوانیت پاڵپشتی ئەوان بەدەست بهێنیت.


کەوان
لەئێستادا هەست بە بوونی وزەیەکی زۆر ئەکەیت و مێشکت بە تەواویی ئارامە، ئەمەش وایکردوە تا بتوانی کۆی ئەرکەکانی خۆت لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەت، لەلایەن خێزان و هاوڕێکانتەوە بەتەواوی پشتیوانی دەکرێیت و ئەمەش وادەکات زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت، ئەو پلانانەی بۆ لایەنی پیشەییت لەبەرچاوت گرتووە جێبەجێ دەبن بەڵام پێویستی بە کاتە.


گیسک
تۆ بەپێ هەوڵەکانت دەتوانیت لەروی پیشەییەوە ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنیت، بەڵام ئەگەر بیر لە گۆڕینی پیشەکەت دەکەیتەوە ئەو چانسە خەریکە لە تۆ نزیک دەبێتەوە، پێویستە بزانیت چۆن سودی لێوەردەگریت، هەوڵبدە لەلایەنی داراییەوە خۆت بڕیاردەر بیت، گوێگرتن لە قسەی هەموان ئەتوانێ توشی سەرلێشێوانت بکات.


سەتڵ
ئەمڕۆ تۆ زۆر ئارامیت و لەلایەنی جەستەیی و دەرونی هەست بە ئاسودەیی ئەکەیت، هۆکارەکەشی ئەمەیە کە لە پیشەکەت دوریت و لە ئێستادا هیچ نیگەرانیەکت نییە، لە ژیانی تایبەتیتدا کێشەت نییە و یەکگرتویی نێوان ئەندامانی خێزانەکەت دەبینیت و ئەمە خۆشحاڵت ئەکات، بەپێی نیشانەکان، لەم ڕۆژانەدا کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەسەر دەبەیت.


نەهەنگ
لەلایەنی پیشەییەوە سەرجەم ئەو دەرئەنجامانەی بەدەستییان دەهێنیت چاوەڕوانکراون، هەوڵبدە ئەم چەند رۆژە زیاتر سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت بێت، هەمو ئەو ئەرکانەی وا بەسەرتدا کەڵەکە ببون، بە شێوەیەکی باش ئەنجامیان  ئەدەیت، فەرامۆشی مەکە سوپاسی ئەو کەسانە بکەیت کە هاوکاریان کردویت، هەوڵەکانت بە کەم هه‌لمەسەنگێنە.




خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved