له نوێترین ڕ‌اپۆرتی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه، تائێستا 153 ملیۆن و 482 هه‌زار زياتر تووشی كۆرۆنا بوون و 3 ملیۆن و 216 هه‌زار زياتر به‌هۆی كۆرۆنا گیانيان له‌ده‌ستداوه‌و 130 ملیۆن و 793 هه‌زار زياتريش چاكبوونه‌ته‌وه. له ڕ‌اپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له ئه‌مریكا تائێستا 33 ملیۆن و 180 هه‌زار زياتر تووشی كۆرۆنا بوون و 591 هه‌زار زياتر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 25 ملیۆن و 823 هه‌زار زياتريش چاكبوونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه دۆخی ته‌ندروستی هیندستان زۆر خراپه‌و به‌پێی ڕ‌اپۆرته‌كه 19 ملیۆن و 919 هه‌زار زياتر تووشی كۆرۆنا بوون و 218 هه‌زار زياتر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 16 ملیۆن و 281 هه‌زارو زياتريش چاكبوونه‌ته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure