4/5/2021 12:25 AM

له جیهاندا نزیكه‌ی 140 ملیۆن توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

له‌ نوێترین ڕ‌اپۆرتی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه‌، تائێستا 153 ملیۆن و 482 هه‌زار زياتر تووشی كۆرۆنا بوون و 3 ملیۆن و 216 هه‌زار  زياتر به‌هۆی كۆرۆنا گیانيان له‌ده‌ستداوه‌و 130 ملیۆن و 793 هه‌زار زياتريش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕ‌اپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ئه‌مریكا تائێستا 33 ملیۆن و 180 هه‌زار  زياتر تووشی كۆرۆنا بوون و 591 هه‌زار زياتر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 25 ملیۆن و 823 هه‌زار  زياتريش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دۆخی ته‌ندروستی هیندستان زۆر خراپه‌و به‌پێی ڕ‌اپۆرته‌كه‌ 19 ملیۆن و 919 هه‌زار زياتر تووشی كۆرۆنا بوون و 218 هه‌زار زياتر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 16 ملیۆن و 281 هه‌زارو زياتريش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved