به‌هۆی سه‌ختی ژیانی رۆژانه، به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان روبه‌ڕووی بێزاری و بێتاقه‌تی ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی زیانبه‌خش كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی و باری ده‌روونی مرۆڤه‌وه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات بێگومان ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی خه‌فه‌ت، له كۆتاییشدا ئه‌و كه‌سه په‌ناده‌بات بۆ ته‌نهایی و حه‌زناكات له كه‌س نزیكببێته‌وه. بۆئه‌وه‌ی رێگا به بێزاربوون نه‌ده‌یت، ده‌سه‌ڵاتدار بێت به‌سه‌ر شێوازی ژیانت، ئه‌وا هه‌وڵبده ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه. * بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك دووربه له‌به‌كارهێنانی مۆبایل و لاپ‌تۆپ و ئایپاد، له‌وكاته‌شدا به‌هێمنی گرنگی به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك بده بۆئه‌وه‌ی خه‌یاڵت بۆ شوێنێكی تر بڕوات و بێزاربوون له‌یاد بكه. * موزیك توانای یادكردنه‌وه‌ی یادگاری جوانی هه‌یه، بۆیه هه‌وڵبده گوێ له‌و موزیكه بگره كه ده‌توانێت مێشكت ئارامبكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها هه‌ستت ده‌جوڵێنێت. * وه‌رزشكردن سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌وپێیه‌ی جه‌سته ئارامده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وزه‌ت بۆ كاری باش به‌كارده‌هێنیت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رقاڵی وه‌رزشكردنی، بۆیه مێشك كه‌متر ده‌رفاتی ده‌بێت بۆ بێزاربوون. * هه‌وڵبده به‌رده‌وام رۆژانه هه‌ستت بنووسه‌وه، به‌وشێوه‌یه ده‌توانیت له‌بیركردنه‌وه‌كانت تێبگه‌یت و هۆكاری بێزاربوونت بۆ روونده‌بێته‌وه. * هه‌گیز بێزاربوون له‌دڵی خۆتدا مه‌هێڵه، هه‌وڵبده له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیك و باوه‌ڕپێكراو گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه، له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌سانی نزیكت ئاگاداربكه‌ره‌وه تا بتوانن كه‌مێك له‌خه‌مه‌كانت كه‌مبكه‌نه‌وه‌و هاوكاریت بكه‌ن. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure