چه‌ند جۆرێكی خواردن هه‌یه نابێت بخرێنه ناو سه‌لاجه، چونكه پێكهاته‌ی خۆراكییه‌كه‌یان تێكده‌چێت و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه پزیشكانی بواری خۆراك و ته‌ندروستی ئامۆژگاری كابانی ماڵ ده‌كه‌ن ئه‌مجۆره خواردنانه‌ی خواره‌وه نه‌كه‌نه سه‌لاجه‌وه. * چه‌ره‌سات: شاره‌زایان ده‌ڵێن جۆره‌كانی چه‌ره‌سات واباشه له شوێنی تاریك و فێنك دابنرێت و نه‌خرێنه سه‌لاجه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی مانگێك زیاتریش نه‌هێڵدرێنه‌وه تا خراپ نه‌بێت. * قاوه‌و كاكاو: به‌هۆی ئه‌وه‌ی تام و بۆنه‌كه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، نابێت ئه‌مجۆره خۆراكانه پێش كوڵان و دوای كوڵانیش بخرێنه سه‌لاجه‌وه. * پیازو سیر: به‌هۆی بۆنه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها راكێشانی ڤایرۆس و تێكدانی بۆنی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری، نابێت پیاز و سیر بكرێته سه‌لاجه‌و ده‌بێت له شوێنێكدا دابنرێن كه هه‌وای ده‌ربچێت. * نان و سه‌مون: سه‌لاجه نان و سه‌مون وشكده‌كاته‌وه‌و زوو كۆن ده‌بێت، بۆیه له شوێنێكی ئاسایی هه‌ڵیان بگره. * په‌تاته: سه‌لاجه تامی سه‌ره‌كی په‌تاته له‌ناوده‌بات، هه‌ربۆیه له‌ناو پارچه كاغه‌زێك له شوێنێك دایبنێ كه هه‌وای ده‌ربچێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure