4/5/2021 08:48 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 04.05.2021

کاور 
ئەم چەند رۆژە کۆنترۆڵی هەمو هەڵەکانت بکە و بە وریاییەوە هەنگاو بنێ بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە  تا توشی هیچ کێشەیەک نەبیتەوە، بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش دەبێت و تۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا کاتێکی بەسەر ئەبەن و وشەکانی ئەو وادەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە  هەوڵبدە وەرزشکردن بکەیت بەرۆتیناتی رۆژانەت.


گا
بەپێی نیشانەکان چەند پرسیارێک لە مێشکتدا هەیە کە نەتتوانیوە هیچ وەڵامێکیان بۆ بدۆزیتەوە، ئەبێ ئاگادار بیت کە خۆ سەرقاڵ کردنی زۆر تۆ ناگەیێنێت بە وڵام تەنها سەرنجت لە خاڵە ئەرێنییەکان دور دەخاتەوە، بەردەوام بوون لەو شێوازە هەروەها کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر باری دەرونیت. متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت و هەوڵ بدە لە شتە بچوکەکان چێژ وەربگریت.


دوانە 
لە ژیانی تایبەتیتدا هەندێک کێشەت هەیە،لەجیات ئەوەی لێیان ڕابکەیت پێویستە خۆت بۆ ڕوبەروبونەوە ئامادە بکەیت، هەوڵبدە ڕواێژی کەسانی چواردەورت وەربگریت و لەپلانەکانتدا بەکاریان بهێنیت، لەلایەنی سوۆزدارییەوە پشتیوانی خۆشەویستەکەت بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی تەندروستییەوە باشترە خۆت لە خواردنی شەکر و چەوری دوربخەیتەوە.


قرژاڵ 
بەپێی هێماکانی ئەستێرەناسی لە ئێستادا پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت  زۆر باشە، لەوانەیە ئەم چەند رۆژە نیگەرانی پیشەکەت بیت، پێویستە هەوڵبدەی زیاتر کارەکانت بەپلان ڕێکبخەیت و دەربارەی داهاتوی کارەکەت خۆت نیگەران نەکەیت، بەخۆشییەوە کێشە سۆزدایەکانت کۆتایی ‌دێت بە مەرجێک کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکەیت، ئەگەری ئەوە هەیە لەو چەند رۆژەدا سترێس و زۆر ماندوبون کاریگەری نەرێنی دابنێت سەر تەندروستیت، پێویستە پشو وەربگریت و پێش بە نەخۆشکەوتنت بگریت..


شێر
ئەگەر ئارەزووی ئەوەت هەیە کە بگەی بە ئامانجەکانت، ئەوا پێویستە زیاتر هەوڵییان بۆ بدەیت و متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت، کاتێک دەست  دەکەیت بە ئەنجامی کارێک دەبێ تا کۆتایی لەگەڵیدا بڕۆیت و لە نیوەڕێدا پاشگەز نەبیتەوە، بەپێی نیشانەکان هەمو کێشە کۆمەڵایەتییەکانت چارەسەر دەبن ئەگەر زیاتر بایەخ بە کەسانی چواردەور بدەیت و هەستەکانی خۆتیان بۆ دەرببڕیت، لەلانەی پیشەییەوە دەرفەتێکی باش دێتە پێشەوە، هەوڵبدە لەکیسی نەدەیت.


فەریک
تۆ دەبێ زیاتر لە ڕابردو گرنگی بدەیت بە لایەنی سۆزداريت،  ئەگەر پلانی سوپرایز بۆ خۆشەویستەکەت دابنێیت و لە نزیکەوە خۆشحاڵی بکەیت زۆر ئەنجامی باشی دەبێت، بەپێی نیشانەکان کارکردنی زۆرت لەلایەنی پیشەییەوە دەسکەوتێکی دڵخۆشکەرت بۆ دەستەبەر دەکات، نابێ تەندروستیت پشتگوێ بخەیت، بەردەوام بون لەو شێوازە ژیانە، گاریگەری نەرێنی دەبێت و وادەکات هەست بەنائارمی بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت زۆر باشە و هەوڵ بدە خۆشت خۆشحاڵتر بیت.


تەرازو
تۆ پلانی گەورت هەیە بۆ داهاتوو بەڵام خۆشت ئەزانی کە جێبەجێ‌کردنیان پێویستی بە داهاتی باش هەیە، بەپێی نیشانەکان، تۆ لەکۆتاییدا هەر سەرئەکەویت بەڵام ئێستا ئەبێ بۆ ماوەیەک کاتی پلانەکانت دوابخەیت و هەوڵی جدی بدەیت بۆ باشتر کردنی لایەنی پیشەییت، هەروەها هەوڵبدە خۆت لە سترێس دوربخەیتەوە و کاتەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، بەم شێوەیە ئەتوانی لە بیرکردنەوەی نەرێنی دوربکەویتەوە، لەئاست کێشە تەندروستیەکانت کەمتەرخەم مەبە و هەوڵبدە چارەسەریان بکەیت.


دوپشک 
ئەگەری زۆرە کێشە سۆزدارییەکانت چارەسەر ببن، لە ماوەیەکی کەمدا بۆت ئاشکرا دەبێت چەند کەسێکی تێگەیشتو و گونجاوت هەڵبژاردووە بۆ هاوبەشی ژیانت، لەلایەنی داراییەوە وریای خەرجیەکانت ببە و خۆت دوربخەوە لە پارە بەفیڕۆ دان، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکەت زۆر باشە و ئەتوانی سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنیت، لەوانەیە بەهۆی پەتاوە تەندروستیت کەمێک ناجێگیر بێت، باشترە خۆت بپارێزیت.


کەوان
نیشانەکان ئەڵێن ئەمڕۆ بۆ تۆ رۆژێکی ڕۆمانسی ئەبێت، پێویستە بایەخی زیاتر بدەیت بە خۆشەویستەکەت و ئەمە بەسودی خۆتە، لەروی پیشەییەوە ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە ستایش بکرێیت بەهۆی سەرکەوتویی لە کارەکانتدا، ئەگەر دەتەوێت خەونەکانت ببێت بە راستی رەنگە باشتر بێت پلانەکانت بگۆڕیت، هێماکان یارمەتیت ئەدەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانت، متمانەت بە خۆت هەبێت و ڕاوێژی کەسانی چواردەورت وەربگرە، تۆ توانای ئەوەت هەیە سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.


گیسک
لەوانەیە ئەوڕۆ بۆ تۆ رۆژێکی خۆش بێت بەشێوەیەک کە لە یادگاریتدا بمێنێتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە گۆڕانێکی خۆش لەبەر دەمتە، لەلایەنی پیشەییەوە  خۆت زۆر سەرقاڵ کردووە، بەڵام وریا بە ئەمڕۆ گونجاو نییە بۆ هیچ جۆرە بڕیارێکی ئابوری، ئەگەرچی تەندروستیت جێگیرە، بەڵام ئەگەری نەخۆشی لێت دور نییە، دەبێ زیاتر وریای خۆت بیت.


سەتڵ
نیشانەکان ئەڵێن گۆڕانکارییەکی گەورە لەژیانتدا رووئەدات و هەمو شتەکان بە خواستی تۆ ئەبێت، ئەگەرچی تۆ بەردەوام هەوڵدەدەیت لە نێوان ژیانی تایبەتیت و ژیانی پیشەییەتدا هاوسەنگییەک ڕابگریت ، بەڵام  تا ئێستاش نەتتوانیوە کاتێکی زۆر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەریت، ئەمڕۆ لەلایەنی داراییەوە هیچ بڕیارێک مەدە ئەگەری ئەوە هەیە توشی زیان بیتەوە، بەردەوام بە لە ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانە.


نەهەنگ
پێویستە بە خێراترین کات و بە کراوەیی و ڕاشکاوانە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا  گفتوگۆ بکەیت، لەلایەنی داراییەوە تۆ پێویستت بە پلانی نوێیە، سەیری هێماکان بکا و نیشانەکان ببینە،  لەلایەنی پیشەییەوە ئەم چەند ڕۆژە زیاتر هەست بە ماندوبوون دەکەیت و پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە، ئەگەر کێشەی تەندروستیت هەیە، نیشانەکان باس لە چارەسەری کێشەکانت دەکەن.



خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved