4/5/2021 10:47 AM

هۆکاری ئاوی لووت و پژمین لە بەهاردا

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، هەندێک کەس تووشی هاتنی ئاوی لووت و پژمین دەبن کە دەرئەنجامی ئالەرژی و هەستەوەریی وەرزانەیە. ئەم ئالەرژییە بەگشتی پژمە، کۆکە، ئاوی لووت، سووتانەوەی چاو، خورانی قوڕگ، ئاوسانی چاو و گیرانی لووت و گەرووی لەگەڵە. ئالەرژی کاتێک دروست دەبێت کە سیستمی بەرگری جەستە بەنیسبەت «ئالەرژێن»ـێکەوە دژکردەوەی هەبێت و وەکوو هێرشبەرێک بیناسێت.
گیا و گژ، گەردەی گوڵ، تەپ و تۆز، مەوادە بۆنخۆشەکان، هەندێک لە مادە کیمیاوییە پاککەرەوەکان، هەندێک لە دەرمانەکان، هەندێک لە خۆراکەکان، پێست و مووی ئاژەڵان، دووکەڵی جگەرە، هەندێک لە مەوادی جوانکاری و مەکیاج و شتی لەم چەشنە بزوێنەری سیستمی بەرگری جەستەن.
لە ئەگەری قورسبوونی کێشەکەدا، ئالەرژییەکی سادە دەتوانێ ببێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین نەخۆشی بۆ نموونە ئاسم و ئێگزیمای پێستی و دواتر کێشەی کۆئەندامی هەناسەی لێبکەوێتەوە. ئەو ئاوی لووتەی لە ئەنجامی هەستەوەریدا تووشی دەبین چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە و دەبێ خۆمان دوور بگرین لە هۆکارەکانی ئالەرژی.

*سەرەتای بەیانی لە ماڵ بمێننەوە، چونکە رادەی گەردەی گوڵ لەم کاتەدا زۆرە
*لە ماوەی وەرزی ئالەرژیدا، پەنجەرەکان دابخەن و با هەوای ماڵەوە تۆزاوی نەبێت
*ئەگەر چوونە دەرەوە، دەمامک بەکار بهێنن
*ئەگەر لە دەرەوە هاتنەوە، بە جوانی خۆتان بشۆن
*دەم لووتتان زوو زوو بشۆن
*دەرمانی ئەنتی‌هیستامین بەکار بێنن

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved