4/5/2021 10:49 AM

بۆ دەبێ لە رەمەزاندا ئاوی گوڵ بەکار بێنین؟

لە وەرزی هاویندا رادەی بەکارهێنانی خواردنەوەکان بەرز دەبێتەوە. شەربەتی ئاوی گوڵ یەکێک لەو خواردنەوانەیە کە لە کیشوەری ئاسیادا لاینگری زۆرە، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، چونکە تام و بۆنێکی سەرسوڕهێنەری هەیە. شەربەتی  ئاوی گوڵ لە مانگی رەمەزانیشدا دەتوانێ کارکردی هەبێت و یارمەتی کەسەکان بدات بۆ ئەوەی کەمتر زەخ

 

تی تینوویەتی بێتە سەریان. لە درێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئاوی گوڵ دەخەینە روو.

دژی کەم‌ئاوی جەستەیە: شەربەتی گوڵاو خاوەنی کۆمەڵێک مەوادی کانگەییە بۆ نموونە: سۆدیۆم، کالسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سۆلفۆر و فۆسفۆر. کەوابوو هاوسەنگیی ئاو لە جەستەدا رادەگرێت، بە تایبەت لە ماوەی یەک رۆژدا کە کەسەکە هیچ خواردنەوەیەکی نەخواردووەتەوە.
هاوسەنگ کردنی کێشی جەستە: شەربەتی ئاوی گوڵ بریتییە لە مەوادێک کە هاوسەنگیی نیترۆجین لە جەستەدا زیاد دەکات و دژی کەمبوونەوەی ئاوی جەستە و کەمبوونەوەی قەبارەی جەستەیە، ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن و لاوازن، دەتوانی بە خواردنەوەی شەربەتی گوڵاو بەر بە دابەزینی کێشیان بگرن
دابینکردنی وزە: شەربەتی گوڵاو بریتییە لە کاربۆهیدرات و شەکر و ئەم مەوادەش دەتوانن ئەو وزەیەی بە هۆی رۆژووەوە لەدەست چووە، دووبارە دابین بکاتەوە.
باشکردنی دۆخی هەرس: برسیەتی لە ماوەی رۆژدا بە هۆی رۆژوو و زور خواردن لە کاتی بەربانگدام لەوانەیە هەندێک کێشەی هەرسی لێبکەوێتەوە و کەسەکان تووشی ئێشی سەر دڵ ببن. شەربەتی گوڵاو دەبێتە هۆی ئەوەی خۆراکەکان ورد ببن و ئاسانتر هەرس ببن.
چارەسەی تا لێهاتنە: شەربەتی گوڵاو گەرمیی جەستە کۆنتڕۆڵ دەکات و بۆ ئەو کەسانەی تایان لێدێت دەرمانێکی گونجاوە و دەتوانێ هاوسەنگیی گەرمیی جەستە بپارێزێت.

 

سەرچاوە: Namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved