5/5/2021 08:34 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 05.05.2021

 

کاور 
لەگەڵ ئەوەیکە ئەو چەند رۆژە بەهۆی زۆری ئەرکەکانت لە شوێنی کارەکەتەوە زۆر ماندویت، بەڵام بەپێی نیشانەکان دەرئەنجامی کارەکانت دڵخۆشت ئەکات، پێویستە بانیت کەسانێک هەوڵ ئەدەن ناوبانگت بەرەو خراپی ببەن، لەو کەسانە وریابە و خۆتیان لێ دوربخەرەوە، پەیوەندی سۆزداریت زۆر باشە‌و لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا هەست بە دڵخۆشی ئەکەیت.


گا
بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ كاتێكی گونجاوە بۆئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێكانت نوێ بكەیتەوە و دوبارە یەكتریتان خۆشبوێتەوە، لەروی پیشەییەوە  دۆخێکی باش تێپەڕ دەکەیت و لەسەر ڕێگەی سەركەوتنیت، ئاڕاستەكەت مەگۆڕە و بە وزەیەكی زۆرەوە هەوڵبدە بكە بۆئەوەی بگەیت بە ئامانجەكانت. لەلایەنی تەندروستییەوە وریای کێشت ببە و مەهێکی توشی قەڵەویی ببیتەوە.


دوانە 
لەبەر چاکەی خۆت، هەموان بە شێوەیەكی هاوڕێیانە مامەڵەت لەگەڵدا ئەكەن، چێژ لەو كاتانەت وەربگرە كە لەگەڵ كەسە نزیكەكانتدا بەسەریدەبەیت، بەتایبەتی خۆشەویستەكەت، ئێستا كاتی ئەوەیە تا  بە شێوەیەكی ژیرانە تواناكانی خۆت بەكاربهێنیت تا لەم ڕێگەیەوە سەركەوتن بەدەستبهێنیت، وزەی جەستەت بەفیڕۆ مەدە و سەرنجت لە ئامانجەکەت لامەدە. لەلایەن تەندروستییەوە بارودۆخت جێگیرە بەڵام ئەبێ خۆت لە پەتا بپارێزیت، چونکە ئەم مەترسییە لە تۆ نزیک بۆتەوە.


قرژاڵ 
هێماکان ئەماژە ئەدەن بەوەیکە ئەمڕۆ لەلایەنی داراییەوە ڕۆژێکی پڕ دەسکەوت نابێت، پێویستە زیاتر وریای پارە خەرجکردن بیت و لە شتی بێسوددا خەرجی نەکەیت، لەم ماوەیەدا کاتی ئەوەت دەبێت تا بە تەواویی پشو وەربگریت و سەرجەم ئەو ئەرکانەی وا لەسەر شانت بون لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، لەلایەنی خێزانییەوە پەیوەندییەکانت لە ئێستادا بەهێزن، بەتایبەتی لەگەڵ خۆشەویستەکەت. هەوڵبدە چێژ وەربگریت لە شتە بچوکەکان.


شێر
لەوانەیە ئەمڕۆ کەسێکی زۆر گرنگ ببینیت، بەڵام وریا بە، چونکە نابێت بەپەلە بڕیاری لەسەر بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە بچوکترین کێشە لەیەکتر دورتان‌ئەخاتەوە، کەوابو بە وریاییەوە مەهێڵە ناکۆکی لە نێوانتاندا ڕووبدات، ئەگەر بە خۆشەویستییەوە کار بکەیت و بیر لە لایەنە ئەرێنییەکانی بکەیتەوە، زیاتر پیشەکەتت خۆش دەوێت و دەتوانیت زیاتر تێیدا سەرکەوتوو بیت، ئەمڕۆ پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت.


فەریک
لەوانەیە ئەمڕۆ لەشوێنی کارەکەت روبەڕوی هەندێک بەربەست ببیتەوە، نیشانەکانی بورجەکەت پێشنیار دەکەن سەرنجی زیاتر بدەیت بۆ ئەنجامی کارەکەت، بەردەوام یارمەتی کەسانی دەورەوبەرت رەتمەکەرەوە و لەکاتی پێویستدا قبوڵیان بکە، تۆ پێویستە گرنگی زیاتر بدەیت بە تەندروستی خۆت، پەیوەندی سۆزداريیت لە ئێستادا زۆر جێگیرە بەڵام نابێ کەمتەرخەم بیت، هەندێک کێشەی بچوک خەریکن نزیک دەبنەوە، ئەبێ وریا بی نەگۆڕێن بۆ گرفتی گەورە.


تەرازو
ئەگەر ئەتهەوێ دۆخی داراییت باشتر بێت ئەوە پێویستت بە پلانێکی نوێ و بیرۆکەیەیکی نوێ هەیە، لەلایەنی سۆزدارییەوە بێهیوا مەبە دەربارەی خۆشەویستەکەت و ئێستا کاتی بڕیاری یەکلاکەرەوە نییە، بەم زوانە هەمو شتێک بە خواستی تۆ دەگۆرێت، چەند هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیتی لە ڕێگەی کەسێکی ناسیاوەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئاراستەیەکی باشت دۆزیوەتەوە و چانسی سەرکەوتنت گرێدراوی هەوڵە بەردەوامەکانتە، خۆت لە چەوری و سوێری دوربخەرەوە.


دوپشک 
نابێت لەو ڕۆژانەدا بە هیچ شێوەیەک لەئاست کارەکانت کەمتەر خەم بیت، واز لە هەوڵدان مەهێنە و دەستبکەرەوە بە ئەنجامدانی ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا، بەم شێوەیە لە ئامانجەکەت نزیک دەبیتەوە و ئەمە ڕێگای سەرکەوتنی تۆیە، لەهەر بارودۆخێکی پیشەییدا بێت پێویستە بەرپرسیارییەتی کارەکانت هەڵبگریت، بەهۆی ئەوەی کاتی پێویست نابەخشیت بە خۆشەویستەکەت سترێسێکی زۆرت هەیە، هەوڵبدە  پلان دابنێیت بۆ کاتەکانت و گرنگی زیاتر بەۆ کەسە بدەیت چونکە بە هەمو شێوەیەک پشتیوانی تۆ دەکات و یارمەتیدەری سەرکەوتنەکانی تۆیە.


کەوان
لەوانەیە ئەمڕۆ مێشکت بە تەواوی سەرقاڵ بێت و بەردەوام بیربکەیەتەوە، هەر ئەمەش وادەکات تا نەتوانی لەئێستادا بڕیار بدەیت، لەلایەنی داراییەوە ئەگەرچی دۆخت جێگیرە بەڵام ئەوە بەم مانایە نییە کە زیاتر لە داهاتەکەت خەرج بکەیت، ئەم شێوازە توشی شکەستت دەکاتەوە، ئەم چەند ڕۆژە ۆشەویستەکەت کەمتر بایەخی داوە بە تۆ، پێویستە هۆکارەکەی بزانیت رەنگە کێشەکە لە تۆدا بێت، زیاتر لە ڕابردو وریای دۆخی تەندروستی خۆت ببە.


گیسک
ڕەنگە بە هۆی چەند هەواڵ یان رووداوێکەوە ئەوڕۆ بۆ تۆ رۆژێکی پڕ لە یادگاری بێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە نیگەرانییەکانت کۆتایی دێت و بەڵام هەوڵ بدە ئیتر کەمترخەم نەبیت، لەلایەنی پیشەییەوە لە هەوڵەکانت بەردەوام بە، بەڵام وریا بە لەگەڵ هاوپیشەکانت تشی دمەقاڵێ نەبیت، لە ئێستادا تەندروستیت جێگیرە بەڵام چەوری و سوێری بۆ تۆ زیانی لە کەسانی ئاسایی زیاترە و ئەبێ زیاتر چاوەدێری دۆخی تەندروستی خۆت بکەیت.


سەتڵ
بە پێی نیشانەکان ئەم چەند رۆژە کاتەکان زێڕینن بۆ تۆ ، وریابە لەوەیکە کاتی خۆت چۆن و بە چ شتێکەوە دەبەیتە سەر، کاتیکی زیاتر  تەرخان بکە بۆ خێزان و خۆشەویستەکەت و هەوڵبدە خۆشحاڵی و وزەی ئەرێنییان پێ بدەیت، لەم ڕێگەیەوە خۆشت کەمتر هەست بە سترێس دەکەیت، هەروەها رۆژێکی گونجاوە بۆ بڕیاردان، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.


نەهەنگ
ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باش نییە، پێویستە گرنگی زیاتر بدەیت بە تەندروستیت و دەست بکەیت بە ئەنجامی وەرزشی ڕۆژانە، لەوە بەئاگابە کە فەرامۆشکردنی تەندروستی ئەنجامی خراپی دەبێت، دوای ماوەیەکی زۆر چانسی ئەوەت بۆ  فەراهەم دەبێت تا کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەتدا بەسەر بەریت، پێش ئەوەی لە ژیانی رۆمانسیەتتداهیچ بەڵێنێک بدەیت بە خۆشەویستەکەت، دووجار بیری لێبکەرەوە. لەلایەنی پیشەییەوە چاوەرێ مەبە دەرفەتەکان خۆیان بێنە پێشەوە، تۆ ئەبێ خۆت هەوڵ بدەیت بۆ دروستکردنی دەرفەتەکان.




خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved