5/5/2021 12:19 PM

ئەو چەرەساتەی دەیخۆیت کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

ئەگەر دەتانهەوێ کەسێک باشتر بناسن سەرنج بدەن حەزی لە چ جۆرە چەرەساتێکە. بەپێی توێژینەوەکان، هەندێک لە چەرەسات و تامەکان دەتوانێ هەندێک لایەنی کەسایەتی ئاشکرا بکات. ئەم بوارە زانستییە ناوی چێژناسیی خۆراکە. لەدرێژەدا دەمانهەوێ بزانین چەرەساتەکان چ نهێنییەکی کەسایەتی ئێمە دەخەنە روو.

جبز: بەرزەفڕ، سەرکەوتن‌خواز، بەپەلە، رکابەرخواز


ئەگەر کەسێک دەناسن کە عاشقی جبزە، لەوانەیە ئاگادار بن کە دەروونێکی رکابەرخوازی هەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زۆرینەی مودیرعامە سەرکەوتووەکانی جیهان حەزیان لە شتی تورت و سوێرە. بەپێی توێژینەوەکان جبزخۆرەکان بەرزەفڕ و سەرکەوتوون.

جبزی ترتیلا: ئیدەئالیست، مرۆڤدۆست، پلان‌داڕێژ


بەپێی توێژینەوەکان ئەوانەی حەزیان لە جبزی ترتیلایە کەسایەتیان لە جۆری Aـیە. ئەوان حەزیان لەوەیە بۆ هەموو شتێک پلان و بەرنامەیان هەبێت و هەموو شتیک لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیاندا بێت. ئەوان کەسانێکی ئیدەئالیستن و زۆر وردبین و رێکوپێکن.

پاستیلی ترش: دۆڕاو لە بەرامبەر هەستەکانیدا، سەقامگیر، هاوسەنگ


پاستیلە ترشەکان تەنیا ترش نین و بەهۆی شەکرێکی زۆر کە لە پێکهاتەکەیاندا جێگیر بووە تامێکی شیرینیان هەیە. ئەگەر حەزتان لەم جۆرە پاستیلەیە کەسێکی خەمبارن. بە گوتەی هەندێک لە دەروونناسان، ئەگەر حەزتان لە خۆراکی ترش بێت بە ئەگەری زۆر ئاستی ستانداردەکانتان بەرزە. بەڵام ئەگەر حەزتان لە تامی ترش و شیرین (مزر) بێت ئەم تواناییەتان هەیە کە هاوسەنگیی ژیان بپارێزن.

دۆدرمە/ ئایسکرێم


هۆگرانی ئایسکرێم لە چەشنێک کەسایەتیدا جێگیر نابن. ئەو تامەی ئەوان لە ئایسکرێمەکاندا حەزیان لێیەتی دەرخەری جۆری کەسایەتیانە.
*تامی شلیک: ئەم کەسانە لەخۆبردوو و دەروون‌خوازن
*تامی ڤانیلی: یەم کەسانە هەستەکانی خۆتان دەردەبڕن، خۆ دەخەنە بەر مەترسی و هەڵسوکەوتی لەنەکاویان هەیە.
*تامی چۆکڵێتی: ئەم کەسانە بابەتەکان زۆر گەورە دەکەنەوە. سەرنجڕاکێشن و بەخێرایی متمانە بە کەسەکان دەکەن.
*تامی قاوە: ئەم کەسانە رەفتاری خۆڕسکیان بۆ ئەنجامدانی کارەکان هەیە و هەروەها بابەت و پرسەکان گەورە دەکەنەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved