6/5/2021 02:24 PM

ئەم کارانە مەترسیدارن بۆ تەندروستیی پێست


زیپکە یەکێک لە باوترین کێشەکانی پێستە و زۆرینەی خەڵک تووشی دەبن و چارەسەرکردنەکەی کارێکی ئاسان نییە. هۆکارەکانی بەدیهاتنی زیپکە زۆرن. بەشێک لەم هۆکارانە پەیوەندیان بە ئاسایی‌ترین هەڵسوکەوتەکانی رۆژانەی ئێمەوە هەیە و زۆر جار لێی بێ ئاگاین. لەدرێژەدا چەند دانە لەم هۆکارانە دەخەینە روو. 


ماچ کردن: کاتێک کەسێک ماچتان دەکا لەوانەیە لووتی بەر پێستتان بکەوێت. تێکەڵابوونی چەوری و لێکخشان لەوانەیە هۆکای بەدیهاتنی زیپکە بێت. جگە لەوە، ئەگەر کەسەکە ریش و سمێڵی هەبێت، مووەکانی دەموچاوی پێست دەڕووشێن و ئەوەش هۆکارە بۆ ورووژانی پێست و دەرکردنی زیپکە. 

مۆبایل: ژیان بێ مۆبایل زۆر ئەستەمە، بەڵام بەڕاستی قەبارەی ئەو بەکتریانەی لەسەر ئەم ئامرازە نوێیە جێگیر دەبن زیاتر لە بەکتریاکانی ناو توالێت! کەوابوو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست لە رێگای مۆبایلەوە یەکجار زۆرە. 

هەویری ددان: ئەگەرچی زۆر کەس بۆ لەناوبردنی زیپکە هەویری ددان بەکار دێنن بەڵام دەبێ ئەوە بزانن ئەم مادەیە لە پێکهاتەکەیدا "سۆدیۆم لۆریل سۆلفات"ـی تێدایە کە دەتوانێ پێست بورووژێنێت و ئامادەی کات بۆ زیپکە. 

کەم‌خەوی: خەو دەرفەتێکە بۆ خۆبەهێزکردنەی جەستە. کەم‌خەوی یەکێک لە هۆکارەکانی دڵەڕاوکێیه و دڵەڕاوکێش هۆکارە بۆ ورووژانی پێست و بەرزبوونەوەی بەرهەمهاتنی چەوری و ئەمەش دەرکردنی زیپکەی لێدەکەوێتەوە. 

 

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved