6/5/2021 02:30 PM

سوودە تەندروستییەکانی کاڵەک


کاڵەک وزەخانەی تەندروستییە. ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە مەوادی خۆراکی بەسوود و لە هاویناندا لە هەموو شوێنێک دەست دەکەوێت. بڕێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیدا کاڵەکدایە و ئەمە دەبێتە هۆی فێنکبوونەوەی جەستە لە وەرزە گەرمەکاندا. لە درێژەدا ئاماژە بە چەندین سوودی دیکەی ئەم میوە بەتامە دەکەین. 


دژە پیربوونە: کۆلاژن بح پاراستنی جەستە و خێرایی بەخشین بە رەوتی چاکبوونەوەی جەستە پێویستە. کۆلاژن مادەیەکە بۆ بەرگیری لە کاریگەریی رەوتی پیری. ئەم مادەیە لەناو کاڵەکدا جێگیر بووە و بە خوارنی دەتوانن لەم سوودە بەنرخە کەڵک وەرگرن. 

دژە شێرپەنجەیە:
هاوسێوەی میوە فرێشەکانی دیکە، کاڵەکیش دەتوانێ بە هۆی بوونی "کارۆتنۆئید" لە پێکهاتەکەیدا بەرگیری لە شێرپەنجە بکات. ئەم مادەیە رەنگدانەی سروشتی ناو میوە و سەوزەیە بەرگیری لە شێرپەنجەی سی و مەمک دەکات.

بەرگیری لە جەڵتەی دڵ: ئادنۆزین مادەیەکە کە لەناو پێکهاتەی کاڵەکدا دەست دەکەوێت. ئەم مادەیە جگە لەوەی دژە شێرپەنجەیە، هەروەها بەرگیری لە نیشتنی خوێن بە دیواری دەمارەکانەوە دەکات و بەم جۆرە مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە. 

تەندروستیی چاو: کاڵەک پڕاوپڕە لە مادەی "بێتاکارۆتێن" کە بۆ پاراستنی تەندروستیی چاو بەسوودە. بێتاکارۆتێن دەبێت ب ڤیتامین A و جەستەی ئێمە ئەم ڤیتامینە بۆ چاکسازیی میکانیزمەکانی چاو بەتایبەت لە شوێنە تاریکەکان، بەکار دێنێت. 

بەرگیری لە شەکرە: شەکرە دەرئەنجامی زۆر بەکارهێنانی چەوری و خۆراکە شیرینەکانە. شەکرە نەخۆشییەکی جینەتیکییە. ئەگەر شيکرە وەکوو نەخۆشییەکی جینەتیکی پێناسە کراوە ئەوە بەو واتایە نییە کە ئێوە لە بەرامبەر ئەم نەخۆشییەدا پارێزراون. شەکر و ئاوی ناو کاڵەک رادەی مادە ژاهراوییەکانی ناو جەستە هاوسەنگ دەکات و بەم جۆرە مەترسیی تووشبوون بە هەندێک لە نەخۆشییەکان بۆ نموونە شەکرە کەم دەکاتەوە.

 

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved