7/5/2021 11:40 AM

ئەم میوانە بەرگیری لە سپی‌بوونی قژ دەکەن

کەمبوونی ڤیتامین و مادە کانگەییەکان گرنگترین هۆکاری هەموو جۆرەکانی ناهاوسەنگیی جەستەیین. کەمبوونی ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین B و مەوادی کانگەیی بۆ نموونە یۆد، سلێنیۆم، سیلیس و مس هۆکاری سەرەکیی سپی بوونی قژە. کەوابوو ئێمە دەبێ میوە بخۆین چونکە میوەکان پڕاوپڕن لە مەواد و ڤیتامینە بەسوودەکان.

مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە یۆد، ئاسن، ڤیتامین B12، B (نیاسین). ئەم مەوادە هۆکارە بۆ بەهێزبوونی فۆلیکۆلەکانی موو. تێکەڵيی مۆز، هەنگوین و ئاوی لیمۆ بۆ بەهێزکردنی قژ زۆر پێویستە و پاش 2 بۆ 3 هەفتە کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم تێکەڵەیە ببینن.
لیمۆ: تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و کەشک دروست بکەن و ٤٥ خولەک بەر لەوەی بچن بۆ حەمام لە سەرتانی بدەن و پاشان بە ئاوی گەرمی بیشۆنەوە. ئەم شێوازە بە ماوی 90 رۆژ درێژە بدەن.
بلۆبێری: ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ئەم ڤیتامینە سووڕی خوێن بەهێز دەکات. بەهێزبوونی سووڕی خوێن لە ژێر پێستی سەردا هۆکارە بۆ پاراوبوونی باشتری فۆلیکۆلەکانی موو.
کێوی و شلیک: ئەم دوو میوەیەش ڤیتامین Cـیان تێدایە. ڤیتامین C ئەنتی‌ئۆکسیدەنتە و هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی چەورییە زیادییەکانی جەستە و ئەمەش رێگری دەکات لە سپی‌بوون و هەڵوەرینی قژ.

 

سەرچاوە: gaizupath

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved