7/5/2021 11:42 AM

بەم خواردنەوانە فشاری خوێنت دابەزێنە

فشاری خوێن یەکێک لە کێشە تەندروستییە باوەکانی مرۆڤی سەردەمە. هەموو ساڵێک ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بە هۆی ئەم کێشەیەوە دەبنە قوربانی و ژمارەیەکیش بە هۆی ئاسەوارە مەترسیدارەکانییەوە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن. سیستمی خۆراک یەکێک لەو هۆکارانەیە کە لە بەرزبوونەوە و دابەزینی فشاری خوێندا کاریگەریی راستەوخۆی هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خواردنەوانە دەخەینە روو کە فشاری خوێن کەم دەکەنەوە.

شیری کەم چەوری: ئەم جۆرە شیرە پڕاوپڕە لە فۆسفۆر، پۆتاسیۆم و کالسیۆم و ئەم سێ مادەیە فشاری خوێن دادەبەزێنن. شیری کەم چەوری خاوەنی ڤیتامین Dـیە و ئەم ڤیتامینە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی فشاری خوێن هەیە.
ئاوی هەنار: ئاوی هەناریش هاوشێوەی شیری کەم چەوری دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مادە کانگەییەکانی دیکە بۆ تەندروستیی دڵ و سێ بەرابەری چای سەوز ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی تێدایە. لە ساڵی 2017ـدا توێژینەوەیەک دەریخست کە ئاوی هەنار بەشێوەیەکی بەرچاو فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
چا: توێژینەوەیەک کە لەسەر 1500 پیاوی چینی ئەنجامدرا دەریخست خواردنەوەی رۆژانەی یەک کۆپ چای سەوز دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە فشاری خوێن تا 46٪ کەم بکاتەوە. ئەم رێژەیە بۆ کەسێک لە 2.5 کۆپ چا دەخواتەوە 65٪ـە.

*توێژەران باس لەوە دەکەن بۆ کاریگەریی زیاتر هەندێک ئاوی لیمۆ لە خواردنەوەکانتان زیاد بکەن چونکە لیمۆ یەک لەو شتانەیە کە فشاری خوێن دادەبەزێنێت. پیاسەکردنی خێرا و وازهێنان لە خواردنەوەی کحول دوو رێگەی دیکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی فشاری خوێن.

 

سەرچاوە: express

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved