8/5/2021 11:57 AM

سوودەکانی گۆشتی وشتر

وشتر سەرچاوەیەکی باشە بۆ گۆشت کە پڕاوپڕە لە مەوادی خۆراکیی بەسوود. گۆشتی وشتر بەنیسبەت گۆشتە سوورەکانی دیکە، چەورییەکی کەمتری هەیە. گۆشتی وشتر بە فرەوانی لە سعودیا، میسر، سوریا، لیبیا و کازاخستان بەکار دێت. بەڵام ئەم گۆشتە دەبێ لە هەموو جیهاندا بەکار بێت چوکە دەوڵەمەندە بە مەوادی کانگەیی بەسوود، پرۆتین و ڤیتامینەکان. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم گۆشتی وشتر دەخەینە روو.

پڕاوپڕە لە ڤیتامین: گۆشتی وشتر پڕاوپڕە لە پرۆتین و رێژەی کۆلستڕۆڵەکەی کەمە. کەسانی تووشبووی شەکرە و کۆلستڕۆڵی ئاست بەرز دەتوانن گۆشتی وشتر بخۆن. کەوابوو گۆشتی وشتر دەتوانێ جێگرەوەی گونجاو بێت بۆ گۆشتی مانگا بە تایبەت بە بەساڵاچووان.
لەناوبردنی ئێشی جومگەکان: گۆشتی وشتر پڕاوپڕە لە کالسیۆم و فۆسفۆر و لەوم رووەوە بۆ ئەو کەسانەی تووشی ئێشی جومگە هاتوون خۆراکێکی یەکجار بەسوودە.
پڕاوپڕە لە ئاسن: ئاسن یەکێک لەو مادانەیە کە لە پرۆسەی بەرهەمهاتنی خوێندا زۆر شوێندانەرە و مەترسیی تووشبوون بە کەم‌خوێنی کەم دەکاتەوە. کەوا گۆشتی وشتر بۆ کەسانی کەم‌خوێن باشترین بژاردەی خۆراکییە.
بەهێزکردنی جەستە: ئەگەر مادەیەکی خۆراکی پڕ کالۆرییەوەن، خواردنی گۆشتی وشتر بژاردەیەکی گونجاوە چونکە هەم زیانی هەم و هەم وزەبەخشە.
دابەزینی کێش: بەپێی توێژینەوەکان گۆشتی وشتر بە هۆی ئەوەی بەنیسبەت گۆشتەکانی دیکە چەوری کەمترە، دەتوانێ سوودی بۆ دابەزینی کێش هەبێت.

 

سەرچاوە: nutritionride

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved