8/5/2021 11:59 AM

چەند رێکار بۆ ناسینی کەسانی درۆزن

توێژەران دەڵێن 60٪ـی خەڵک ناتوانن 10 خولەک بە بێ درۆ کردن بژین. کەوابوو رۆژانە رێژەیەکی بەرچاو قسە و باسی درۆ دێنە ئاراوە. بەڵام چەندین رێکار هەن بۆ ناسینی درۆ و کەسی درۆزن، بۆ نموونە سەرنجی بزە و پێکەنینەکەی بدەن، ئەگەر بزەیەکی ساختە هاتە سەر لێوی بە ئەگەری زۆر خەریکە درۆ دەکات. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەم رێکارانە ئاشنا دەبین.

داوای لێبکەن بەسەرهاتەکەی دووبارە بگێڕێتەوە بەڵام ئەم جار بەپێچەوانە
کاتێک کەسێک بیهەوێ درۆ بکات پێشتر چیرۆک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ بە رەوانی بیگێڕێتەوە. بەڵام ئەگەر داوایان لێبکرێ ئەم چیرۆکە بەپێچەوانە بگێڕنەوە تووشی دڵەڕاوکێ دەبن و ناتوانن بە باشی درۆ بکەن و بەخێرایی درۆکەیان ئاشکرا دەبێ.

بەشوێن بزەیەکی ساختەوە بن

لەکاتی درۆ کردندا ئەگەری فشاردانی لێوەکان لەسەر یەک زۆرترە. ئەم شتە بزەی کەسەکە وەکوو حاڵەتێکی ساختە دەردەخات. ئەگەر پێشتر کەسەکەتان ناسیبێت، ناسینەوەی بزەی ساختە ئاسانترە. ئەوە بزانن کاتێک کەسێک بەڕاستی پێدەکەنێت ئەم پێکەنینە بە دەموچاویدا بڵاو دەبێتەوە و تەنیا لە لێوەکانیدا قەتیس نامێنێتەوە.

سەرنج بدەنە ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەسەر دەنگی کەسەکەدا دێت
شتێک کە لە کاتی درۆ کردندا لە کەساکاندا گۆڕانی بەسەردا دێت، تۆنی دەنگ و خێرایی قسەکردنەکەیەتی. ئەگەر تێگەیشتن لایەنی بەرامبەرتان خێراتر یان هێورتر قسە دەکات، ئەگەر هەیە خەریکە هەوڵ ئەدات خۆی لەگەڵ درۆکانی هەماهەنگ دەکات.

لەنەکاو پرسیاری لێبکەن
کەسی درۆزن بەگشتی بەدوای گێڕانەوەی چیرۆکەیەی خۆیەتی و کاتێک لەنەکاو بەربەستێکی بۆ دروست دەبێت، ئیتر چیرۆکەکەی بۆ ناچێتەوە سەر یەک و لێی دەشێوێت. کەوابوو پرسیاری لەنەکاو دەتوانێ دەستی درۆزنەکان بە ئاسانی ئاشکرا بکات

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved