9/5/2021 08:57 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 09.05.2021

 

کاور 
ئەگەر تا ئێستا پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر جێگیر نەبوو نیگەران مەبە، وردە وردە بەرەو باشی دەچن، لەلایەنی پیشەییەوە ئەبێ وریا بیت و لەگه‌ڵ هاوپیشەکانت کێشە دروست نەکەیت، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمه‌ڵایەتیەکانت دەتوانی بەشداری چالاکییە کۆمەڵایەتیەکان بکەیت، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە و مەترسییەکان لەتۆ دوورن. بەپێی هێماکانی تۆ نزیکیت لە وەدی هاتنی ئامانجەکانت.


گا
ئەگەری ئەوە هەیە بیستنی هەواڵێک هەندێک نیگەرانت بکات، بەپێی هێماکان خەریکە دەکەویتە دۆخێکی کەمێک سەختەوە کە چارەسەری گرفتەکان ئاسان نابێت، پێویستە لەم کاتەدا هێمن بیت و بە وریایی هەنگاو بنێیت، پشت بە تواناکانی خۆت ببەستە و هەوڵ مەدە خۆت لە گرفتەکان دوربخەیتەوە، لە ژیانی تایبەتیتدا ژیرانە مامەڵە بکە لەگەڵ کێشەی کەسە نزیکەکانی خۆت، پێویستە لەڕێگەی گرنگیدان بە سیستمی خۆراکەوە تەندروستیت بپارێزیت.


دوانە 
بەپێی نیشانەکانی ئەستێرەناسی لە ئێستادا هەست بە ئاسودەییەکی زۆر دەکەیت لەگەڵ خۆتدا، سوود لەو هەلانە ببینە کە دێنە بەردەمت و لە کیسی مەدە، ئێستا کاتێکی گونجاوە  بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانت، سوود لە بیرۆکەی کەسانی دیکەش وەربگرە، خێزان و هاوڕێکانت بایەخی زۆرت پێدەدەن و ئامادەن پشتیوانیت ئەمە هۆکارێکە بۆ ئاسوودە بوونت. لەلایەنی سۆزدارییەوە هیچ بڕیارێکی بەپەلە مەدە.


قرژاڵ 
ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ بیت، بەڵام پێویستە هەوڵبدەیت ئەم سەقاڵییە کار نەکاتە سەر پیشەکەت، ئەگینا ناتوانی ئەرکەکانت بەباشی ئەنجام بدەیت و ئەرکی زیاترت بەسەردا کەڵەکە دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەم چەند رۆژە نیگەرانیت و لەلایەن خۆشەویسەکەتەوە بایەخی تەواوت پێنادرێت، هەوڵبدە هۆکارەکەی بدۆزیتەوە و ژیرانە ڕێگەچارەیەکی بۆ بدۆزەوە.


شێر
لەلایەنی پیشەییەوە ئەم چەند رۆژە فشارێکی زۆرت لەسەرە، بە جۆرێک کاتت بۆ خێزان و خۆشەویستەکەت کەم دبێەتەوە، بەپێی نیشانەکان ئەمرۆ چانسی ئەوەت دەبێت تا ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە لە لایەنی سۆزداریەوە روبەڕوت بوەتەوە، لە پێناو ئارامی دەرونت خۆت بەدور بگرە لە توڕەبوون و سترێس، هەروەها پێویستە خۆت لە خواردنی خوێ و چەوری دوربخیتەوە.


فەریک
ئەمڕۆ بۆ تۆ لەلایەنی تەندروستیيەوە ڕۆژێکی باش دەبێت، لەروی جەستەیی و دەرونییەوە هەست بە باشی دەکەیت، بەهۆی کارکردن زۆرتەوە لایەنی داراییت بەرەو پێشەوە ئەچێت، بەڵام ئەبێ وریا بی زیاد لە پێویست خۆت هلاک نەکەیت، هەوڵ بدە لە خەرجکردنی بێسود خۆت دوربخەیتەوە، بەپێی نیشانەکان لەدوای ماوەیەکی زۆر خۆشەویستەکەت ئەبینیت و هەندێک کاتی رۆمانسی بەیەکەوە بەسەر ئەبەن. هەوڵبدە ژیان بەسەختی وەرنەگریت.


تەرازو
لەڕووی پیشەییەوە ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش دەبێت، زیاتر چالاکتریت لەکارەکانت و وزەیەکی باشت هەیە کە دەتوانیت قورسترین کارت بە ئاسانترین شێوە ئەنجام بدەیت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە بۆ بڕیاردان، پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر قووڵ دەبێتەوە و پەیوەندیتان جێگیرتر دەبێت، تەندروستیت باشە بەڵام پیویستە وریای بەرزبوونەوەی کێش ببیت.


دوپشک 
ئەگەر لەدوری خێزانەکەت ژیان بەسەر دەبەیت ئەوا چانسی ئەوەت دەبێت لەگەڵ چەند کەسێکی خۆشەویستدا کات بەسەر بەریت کە خەمی دوری خێزانەکەت کەم بکاتەوە، بەپیی نیشانەکان لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵەکانت جددی نین، کە ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی لە پێگەی خۆتدا بمێنیتەوە و سەرنەکەویت، هەوڵبدە هەوڵی زیاتر بدەیت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت، ئەمڕۆ دوربکەوە لە توڕە بون و بیرکردنەوەی نەرێنی. لەلایەنی تەندروستییەوە مەترسییەکان لە تۆ زۆر دور نین و پێویستت بە ئاگالەخۆبوونە.


کەوان
ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ سترێست کەم ببێتەوە و زیاتر هەست بە باشتربون بکەیت، لە ئێستادا ژینگەی خێزانەکەت بەتەواویی باش نییە و بەهۆکارێک هەموان تا ڕادەیەک بێهیوا و خەمبارن، هەوڵبدە تۆ ببیتە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بکەیت تا توڕەیی و نیگەرانی لەنێوان ئەندامانی خێزانەکەتدا کەم ببێتەوە، هەروەها پێش هەر بڕیارێک بەتەواویی بیر لە سەرجەم لایەنەکانی بکەوە، خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات و لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵتدایە و ئەمە بەختی باشی تۆیە.


گیسک
تۆ ئەم ماوەیە دڵەڕاوکێ و فشاری دەرونی زۆرت هەیە، لەروی پیشەییەوە باشترە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا بەتەواویی سەرنجت لەسەر هەنگاوەکانت بێت و بە وردی بیربکەیتەوە بۆئەوەی تووشی هەڵە نەبیت، هەندێک کەس هەوڵدەدەن سەرت لێبشێوێنن بەوەی زانیاری هەڵەت پێبدەن، وریابە لەوەی باوەڕ بە قسەی کێ دەکەیت. لەڕوی سۆزدارییەوە ئەتوانی بەبێ نیگەرانی پشت بە خۆشەویستەکەت ببەستی.


سەتڵ
بەهۆی باشی کارەکانتەوە سەرنجی کەسانی نزیکت بۆ لای خۆت ڕادەکێشیت، ئەمە جگە لەوەی دڵخۆشت ئەکات وادەکات زیاتر متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت، پەیوەندی سۆزدارییت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، کاتەکانت بە هەدەر مەدە بەوەی گفتوگۆی بێسود لەگەڵ کەسانی دیکە ئەنجام بدەیت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە، بەتایبەتی وریای گورچیلەکانت بە. لەلایەنی ئابوریەوە دۆخت باشتر دەبێ ئەگەر سود لە دەرفەتەکان وەربگریت.

نەهەنگ
بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ نابێت هیچ بڕیارێک بدەیت کە پەیوەندی بەلایەنی سۆزدارییەوە هەبێت، ئەگەری ئەوە هەیە دواتر پەشیمان ببیتەوە، لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک کێشەت لەبەردەمە، دەبێ متمانەت بەخۆت هەبێ و بە یارمەتی کەسانی دەوروبەرت دەتوانی چارەسەریان بکەیت، تەندروستیت جێگیرە و نیشانەکانی نەخۆشی دورن لە تۆ، کاتێکی زیاتر دابنێ بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەت بیت و هەوڵبدە زیاتر پشتیوانییان بکەیت.




خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved