9/5/2021 03:46 PM

ئەم خۆراکانە بە کاڵی سوودیان زیاترە

میوە و سەوزەوات بە گشتی بەسوودن بۆ تەندروستی جەستە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە بەشێک لەم خۆراکانە بە کاڵی سوودیان زیاترە و بەشێکیان بە کوڵاوی. لەم بابەتەدا باسی ئەو خۆراکانە دەکەین کە بە کاڵی بەسوودترن.

چەوەندەر: ریشەی چەوەندەری سوور شەکرەیەکی زۆری هەیە بەڵام سوودی ناوازەی بۆ تەندروستی هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، پوتاسیۆم، مەنگەنیز و فۆلات. چەوەندەر سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، هاوسەنگی جەستە بەرز دەکاتەوە و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە. بەڵام کاتێک دەیکوڵێنن لە سەتا 25ـی ئەم سوودانە لەناو دەچن.

برۆکلی: کەلەرمی برۆکلی یەکێک لە گرنگترین سەوزەواتەکانە بۆ تەندروستیی مرۆڤ و دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، پوتاسیۆم و پرۆتین. هەروەها دەوڵەمەندە بە سۆلفۆرافان کە دژەشێرپەنجەیە وتەندروستیی دڵ دەپارێزێت. سەرجەم ئەم سوودانە بەو مەرجە دەست دەکەون کە بروکلی بە کاڵی بخورێت.

پیاز: یەکێک لەو مەوادەی کە دەبێ وری بکەن ئینجا بیخۆن پیازە. لەناو پیازدا مادەیەک هەیە بە ناوی ئالیسین کە بەرگیری لە برسییەتی دەکات و دژەشێرپەنجەشە. ئەم مادەیەش کاتێک بە باشی کاریگەری دەبێت کە پیاز بە کاڵی بەکار بێت.

سیر: سیر یەکێک لەو خۆراکانەیە کە بەگشتی بە کوڵاوی دەخورێت و لەناو خۆراکەکاندا بەکاری دێنن. سیریش هاوشێوەی پیاز مادەی ئالیسینی تێدایە و بە کاڵی رێژەی ئەم مادەیە لە پێکهاتەی سیردا زیاترە. ئەگەر لە هەفتەیەکدا ٢ بۆ ٣ جار سیر بخۆن مەترسیی شێرپەنجەی سیتان لێ دوور دەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved