9/5/2021 04:15 PM

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری بە خوارنەوەی ئاو!

جەستەی مرۆڤ بۆ ئەوەی بە باشی کار بکات پێویستی بە ئاوە. کاتێک خواردنەکان هەرس دەبن و عارەقە دەکەن، ئاو لەدەست دەدەن. کاتێک هەناسە دەدەن، نیوە کۆپێک ئاو لەدەست دەدەن. بەگشتی بە بێ ئەو میکانیزمانەی ئاوی جەستە کەم دەکەنەوە ناتوانن بژین، کەوابوو خواردنەوەی ئاو پێویستییەکی جدییە. با بزانین سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی ئاو چین.

لەناوبردنی پاشماوە زیانبەخشەکان
: تەندروستیی گەدە و ریخۆڵە بۆ سیستمی بەرگری زۆر گرنگە. کاتێک بە رادەی پێویست ئاو دەخۆنەوە، جەستە بە ئاسانی دەتوانێ پاشماوە زیانبەخشەکان دیاری بکات و لە رێگەی میزەوە بیانخاتە دەرەوە. گورچیلەکان بە یارمەتی ئاو پاشماوەکان لە جەستە دوور دەخەنەوە و خوێن و مەوادی خۆراکیش لە دەمارەکاندا دەکەونە گەڕ.

یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات و بەرگیری لە نەخۆشییەکان دەکات: ئاو رۆڵێکی گرنگی لە تەندروستیی سیستمی هەرسدا هەیە. بەشێکی گرنگ لە ئاو دەڕواتە ناو خوێنەوە و بە گەدەدا تێپەڕ دەبێت و دەگاتە ریخۆڵەکان. ریخۆڵە گەورە مەوادە خۆراکییەکان ورد دەکات و بەم شێوەیە جەستە باشت دەتوانێ سوود لەو مەوادە وەربگرێت. ئاو هاوسەنگیی چالاکیی ئەندامەکانی جەستە زیاد دەکات و هەوکردن و بردی گورچیلە لەناو دەبات.

مێشک بەهێز دەکات:
یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی ئاو ئەوەیە کە خانەکانی مێشک پاراو دەکات. 75٪ـی پێکهاتەی مێشک پێویستی بە ئاوە. ئاو بریتییە لە بەشێک لە ئەلەکترۆلیتەکان بۆ نموونە کالسیۆم، مەگنسیۆم، پوتاسیۆم و سودیۆم.

تەندروستیی دڵ دەپارێزێت: تەندروستیی دڵ پەیوەندیی بە چۆنیەتی گەیاندنی ئاوەوە هەیە. دڵێکی تەندروست خوێن و ئۆکسەجین دەگەیەنێتە خانەکانی جەستە. کەم‌ئاوی هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی خوێن و کۆبوونەوەی سۆدیۆم لە جەستەدا و بەم جۆرە دڵ دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved